بۆ بەڕێز/سەرۆکایەتی پەرلەمان
بابەت/ بەداوادچون بۆ کەیسی بە (مورتەزەقە) ناساندنی پێشمەرگەی ڕۆژ لە لایەن سوپایی لیبیاوە.
دوای ئەوەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لیوا ئەحمەد مسماری وتەبێژی سوپای لیبیا، ناسنامەی پێشمەرگەی لەشکری ڕۆژ بڵاودەکاتەوە، دەڵێت کوردە و لەلایەن پێشمەرگەی لەشکری ڕۆژی سەر بەخۆرئاوای کوردستانەوە ڕاهێنانیان پێکراوە و چوونەتە بنکەیەکی تورکیا لە #هەولێر# ڕەوانەی لیبیای کراون، بۆ شەڕ دژ بە سوپای ئەو وڵاتە.
وەک لای هەموان ڕوونە هێزی پێشمەرگەی ڕۆژئاوای کوردستان ناسراوە بە هێزی ڕۆژ، لە 12/4/2012، بە بڕیاری سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان دامەزراون، پێشمەرگەکانی ڕۆژ ژمارەیان نزیکەی (6000) شەش هەزار کوردی ڕۆژئاوایە کە بەناوی پێشمەرگەی ڕۆژ لەهەرێمی کوردستان خراونەتە سەر هێزەکانی زێرەڤانی سەربەوەزارەتی ناوخۆ مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە، هەموو ئەمانە خەڵکی ڕۆژئاوان، چەند ساڵە لەسەر حکومەت مووچە وەردەگرن و مەشقیان پێ دەکرێت، ئایا حکومەت لەسەر چی بنەمایەک موچە و بودجەیان بۆ دیاری دەکات؟ مانگانە خەرجی و موچەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە لە کاتێکدا بە پێ یاسا بەرکارەکانی هەرێم، دەبێیت مووچەخۆری حکومەتی هەرێم هەڵگری ناسنامەی عێراقی بێیت، ئەمە هەر لە سەرتاوە پێچەوانەی یاساییە و دروستکردنی ئەم هێزە نایاسایە، لەکاتێکدا لەکوردستان مووچە نییە و خەڵک بە بارێکی ناهەمواردا گوزەر ئەکات، بەڵام لەلایەکی دیکەوە خێر و بێری وڵات بۆ بێگانە پەرستی و خزمەتی تورکیا هەڵدەڕێژرێت.
لەشوێنی فەرمیەوە بڵاوئەکرێتەوە کە ئاماژەیان پێدراوە، بەپارە شان بەشانی چەتەکان و ئەو هێزە خۆ فرۆشانە شەڕ دەکەن کەنزیکن لە دەوڵەتی تورکیا، پێشمەرگەی ڕۆژ کوردانی سوریان و سەر بە ئەنەکەسەن، لەلایەن پارتیەوە پاڵپشتی کراون و پڕچەک کراون و ودامەزرێنراون لەسەر حکومەتی هەرێم و مانگانە موچەیان هەیە چەندین ساڵە، لەکاتەی #داعش# و سوپای تورکیا هێرش و گەمارۆی ڕۆژئاوایان دەدا پێشمەرگەی ڕۆژ هیچ بەرگرییەکیان نەکرد لە عفرین و کۆبانی لە ڕۆژ ئاوا.
لە ئێستادا وتەبێژی سوپایی لیبیا بە ئاشکرا و ناو و ناسنامەیان بڵاو دەکاتەوە کە لەو ووڵاتە شەردەکەن دژی سوپایی لیبی و لە پاڵ سوپای تورکیادا،
بۆیە داوادەکەین لە:
سەرۆکایەتی پەڕلەمان
لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجیەکان
لیژنەی پێشمەرگە
لێکۆڵینەوە ورد بکەن و ئیجرائاتیان لەگەڵ بکەن و ئەم هێزە هەلوەشێنریتەوە و ڕەوانەی ڕۆژئاوا بکرێتەوە.
دەبێیت حکومەتی هەرێم و سەرۆکی حکومەت، بەرپرسیارێتی ئەوە هەڵگرن کە کوردی ڕۆژئاوا بنێرن بۆ شەڕ و لەوێ بگیرێت و ناو و ناوبانگی کورد وەک تیرۆرست بڵاو بێتەوە لە کاتێکدا دەبێیت ڕەوانەکردنی هێز بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی پەرلەمانی کوردستانی هەبێت.
داوادەکەین حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی ڕوونکرنەوە بدات، وە پێویستە لێپرسینەوەی جدیی بکرێت لە سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆ.. لەبەرامبەر ئەوەی سومعەی کورد لە ناوەندە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیەکانەوە لەکەدار کراوە و وەک (مورتەزەقە) ناسێنراوە.
چونکە هێزی پێشمەرگە بەشێک بوە لە هاوپەیمانی نێودەوەڵەتی دژ بە تیرۆر، ناوی پێشمەرگە پیرۆزە چونکە هێزیکی نیشتیمانی و نەتەوەیی و ئازادی خواز و ڕزگارکەر بووە، ناکرێیت بە چەتە و (مورتەزەقە) ناوببرێیت.
هەر کەسێک خۆی بە دڵسۆزی پێشمەرگەی ئەزانێیت، دەبێیت هاوڕابێیت لەوەی کە لێپێچینەوە و لێکۆڵینەوە لەم بابەتە زۆر پێویستە.
#سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی#
ئەندام پەرلەمانی کوردستان
#14-04-2020#