جەماوەری خۆڕاگری کوردستان
کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان
لە 32 هەمین ساڵیادی ئەنفالدا، هەزاران دروود و سڵاو دەنێرم بۆ گیانی پاکی سەرجەم ئەنفالکراوان و شەهیدانی کوردستان و بەلێنیاندەدەینێ وەک هەمیشە لەسەر ڕێبازەکەیان و خەبات کردن لە پێناو مافەکانی گەلەکەمان بەردەوام دەبین.
32 ساڵ پێش ئێستا، لەوکاتەی ڕژێمی بەعس لە لووتکەی هێز و دەسەڵاتیدا بوو، لەوکاتەی ڕژێمی بەعس و دارودەستە چەوسێنەرەکەی لەکوردستان خەریکی تەرحیل و تەبعیس و تەعریب بوون، لەوکاتەی ڕۆژانە لەناو شارەکان گەنجان و لاوانی کوردیان ڕاپێچی زیندانەکاندەکرد، سەرباری ئەشکەنجەو ئازارو لەسێدارەدان، کەچی خوێنڕێژی بەعس بەوە نەوەستاو لە پڕۆسەیەکێ ڕێکخراودا دەستی کردبەئەنفالکردنی کورد.
ڕژێمی بەعسی فاشیست بە 8 قۆناغی جیاواز لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەستی کرد بە ئەنفالکردنی کورد، لەم پڕۆسە دڕندانەیەداوێڕای وێرانکردنی 5000 هەزار گوندی کوردستان، 182 هەزار هاووڵاتی کورد لە کچان و ژنان، منداڵ و پیرو پەککەوتە، گەنجان و لاوانیخستە ژێر گۆڕە بەکۆمەڵەکان و زیندە بەچاڵی کرد، خەونی سەدام حسێن و ڕژێمی بەعس پاکتاوکردن و لەناوبردنی کورد بوو، ڕژێمی بەعسڕووخاو کورد لەناونەچوو.
ئەمڕۆ، دوای تێپەڕبوونی 32 ساڵ بەسەر ئەم پڕۆسە دڕندانەیە، کیانی هەرێمی کوردستان و حوکمڕانی کوردی ئەمانەتی خوێنی شەهیدان وئەنفالکراوانە لە ئەستۆی هەموومان، ئەرکە لەسەرمان بیپارێزین و بە وەفا بین بەرامبەر خوێنیان.
کوردستانیانی خۆشەویست
32 ساڵ بەسەر ئەنفال تێپەڕ دەبێ و هێشتاش بەشی زۆری ڕووفاتی پیرۆزی ئەنفالکراوان لە بیابانەکان لەژێر گۆڕی بەکۆمەڵدان، پێویستەحکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراقی هەنگاوی جدی بهاوێن بۆ دۆزینەوە و هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و هێنانەوەی ڕووفاتیپیرۆزی ئەنفالکراوان، پێویستیشە سەرجەم بکەرانی ئەم تاوانە نامرۆڤانەیە دادگایی بکرێن و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.
هاوکات دەبێ هەوڵی جدی بدەین و هەنگاوی خێرا بنێین بە ئاراستەی ناساندنی ئەم پڕۆسەیە وەک جینۆساید دژ بە گەلی کورد لە ئاستینێودەوڵەتی و ئەرکی لەپێشینەی حکومەتی عێراقیشە قەرەبووی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان بکاتەوە.
جارێکی تر سەری ڕێزو نەوازش بۆ ڕوفاتی پیرۆز و گۆڕی سەرجەم ئەنفالکراوان دادەنوێنم و دووپاتی دەکەمەوە کە دەبێ خزمەتکردنیکەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە ئەولەویەتی کارەکانی حکومەت بێ.
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#14-04-2020#