سەبارەت بەو لێدوانەی کە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی دوێنی دا خستمەڕوو، لێکدانەوەی جیاواز بۆ بڕگەیەک لە قسەکانم کرا، لێرەوە بۆ هەموو لایەکی ڕادەگەیەنم، دڵنیایی تەواوتان دەدەمێ کە بەبێ مەبەست بووە و هەرگیز نەمویستوە هەستی کەس بریندارکەم، هیوادارم بەهەڵە لێکدانەوە بۆ قسەکەم نەکرێت، من مرۆڤم پێش ئەوەی پزیشک بم، خانەوادەکەم پشتگیری تەوایان کردوم وەک کچ، وەهیچ جیاوازی ڕەگەزی نەبووە لەخانەوادەکەم، ئەگەر نا نەدەبووم بە پزیشکی پسپۆڕ، زۆر شانازی دەکەم کە ئافرەتم و پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتانم و بەڕێوەبەری گەورەترین نەخۆشخانەی ئافرەتان و مناڵ بوونم لە پایتەختی کوردستان، گەر کەسێک جیاوازی ڕەگەزی لە ناخیدا هەبێت، ناتوانێ ئەم تێکەڵیە زۆرەی لەگەڵ ئافرەتان هەبێت و بەردەوام لە خزمەتیان بێت.
لەڕووی زانستیەوە من تەنها ئامارەکانی مانگێکم خستەڕوو، بەبێ ئەوەی جیاوازی ڕەگەزی بکەم، بەڵام خۆم زۆر وشەی لەخوا بەزیادبێت بەکاردێنم لەکاتی ئاخاوتنەکانم، مەبەستم جیاکاری ڕەگەزی نەبووە، تەنها ئەوەی مەبەستم بوو بڵێم لە خوا بەزیاد بێت کە لەدایکبوونی سروشتی بەراورد بە منداڵبوونی نەشتەگەری زیاتر بووە، تەنها ئاماری یەک مانگ کوڕ لەکچ زیاتربووە، وە ستایشی خوای گەورەم کرد لە کۆتایی کونگره که بوو.
هەربۆ زانیاری ئێوەی بەڕێز هەر لەسەرتای سەرڵهەدانی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا نەخۆشخانەکەمان بەشێوەکی بەردەوام و 24 کاتژمێری لەخزمەتی هاوڵاتیانی ئازیز دابووە ئەمەش بەهیمەت وماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندان ئەنجامدراوە، بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان هەڵساین ڕاگەیاندنی پڕۆژەی هێڵی گەرم و ماوەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە کەم بوو بۆیە بەخێرایی ئەم پڕۆژەمان ڕوونکردەوە.
د. هالە جودت
پزیشکی پسپۆڕی ئافرتان و منداڵبوون
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان ولەدایک بوونی فێرکاری
#13-04-2020#