دەرەنجامی نوێ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەلایەن تاقیگەی تەندروستی گشتی #هەڵەبجە# لە پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانکران، دوو کچی تەمەن (14) و (18) ساڵ، بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون کە دایکیانە و دانیشتووی شاری هەڵەبجەن. ژمارەی تووشبووان لە پارێزگا هەڵەبجە گەیشتە 22 تووشبوو کە 8 تووشبوو چاکبووینەوە و گەڕاینەوە ماڵەوە.
وەزارەتی تەندروستی
15 نیسان 2020
راگەیێندراوی ژمارە 51ی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (7466) هاووڵاتی بوون لە (30) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1141) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (381) لە #هەولێر#، (22) لە #سلێمانی#، (720) لە #دهۆک#، (18) لە ڕاپەرین، وە (6325) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (80) هاووڵاتی.
2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (1177) پشکنین ئەنجام دراوە، (427) هەولێر، (442) سلێمانی، (308) دهۆک.
دەرەنجام یەک تووشبووی نوێ لە هەرێمی کۆردستان تۆمارکرا
• پارێزگای سلێمانی (1) پۆزەتیڤ، پیاوێک تەمەن (22) ساڵ کە دانیشتووی شاری سلێمانیە، بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوووە.
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (332) تووشبوو، لەنێویاندا (4) مردن هەیە و (198) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەک نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#15-04-2020#