لەم چەند ڕۆژەدا پەیام و نامەی زۆر کەسایەتی و لایەنی بەشداربووی ناو حکومەت و دەرەوەی حکومەت و لەوانەش تیمی وەزاریی یەکێتی نیشتمانیم پێ گەیشت. ئەوەی پێویست بێت لەم ڕۆژانە بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان باس کراوە، بۆیە پێویست بە بەردەوامیی وەڵام و وەڵامدانەوەکان ناکات.
هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ماندوون و لە هاتنە کایەی ئەم بارودۆخە نەخوازراو و گرژیانە نیگەرانن. هاووڵاتیانمان شایستەی ئەوەن زۆرترین خزمەتیان بکەین نەک تووشی دڵەڕاوکێ بکرێن.
ئەرکی ئێمە دەوڵەتداری و چارەسەریی کێشەکانە و دەبێت هەموو لایەک هاوکار بن ڕێگە لە تەشەنەکردنی گرژییەکان بگیرێت. بۆ پێکهاتەکانی ناو حکومەتیش باشترین شوێنی گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانە و وەڵامی ئەو نامە و بۆچوونانەش لەوێ دەدەمەوە. هیوادارم هەموو لایەک دوور لە بەرژەوەندیی حیزبی، لە ئاست ئەرکی نیشتمانیمان بین تاکو پێکەوە ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنین.
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان
#18-04-2020#