هاوژینی مامۆستا #مەسعود محەمەد#.
ناوم خاتوو نەجلەیە و کچی شێخ ڕەئوفی خانەقای #کەرکووک#م، ڕۆژی #01-01-1946# لە #هەولێر# وەک یەکەم مناڵی دایبابم لەدایکبووم، بابم لە هەولێر کارمەند بوو و لێرە نیشتەجێبووین، خۆمان خەڵکی کەرکووکین، لەدوای منیش سێ کچی ترمان لە دایکبوون (نەهلە و خەولە و میهرەبان)، لە دایکێکی تریشم برایەکمان هەبوو بەڵام کۆچی دوایی کرد.
دایکم پێیخۆشبووە کە ناوم لێبنرێ (خاتوو نەجلە). باوکم لەو جۆرە مرۆڤانە بوو کە لەو سەردەمەدا خۆیان پێدەگەیاند و خۆیان ڕۆشنبیر دەکرد بە هەوڵ و ماندووبوونی تاکەکەسی. دایکیشم تا سێی ناوەندی خوێندبوو لە خەڵکە ئاساییەکە تێگەیشتووتر بوو. باوکم بەهۆی ئەوەی شێخ بووە تێکەڵی لەگەڵ بنەماڵە ئاینییەکان هەبووە. یەکەم خوێندنگە کە لێیم خوێند لە #تەقتەق# بوو پاشتر گواستمیانەوە بۆ هەولێر بەهۆی گواستنەوەی ئەرکەکەی باوکم لە فەرمانگە. مناڵیم بێدەنگ و لەسەرخۆ بوو. لە ماڵمان کتێب و کتێبخانە ئامادەیی باشی هەبوو، لە پۆلی پێنجەمی بنەڕەتییەوە دەستمکردە خوێندنەوەی کتێب، کتێبەکان هی برایەکم بوون و لەماڵەوە دایدەنان، لە سەرەتاوە گۆڤاری مناڵان هەبوو (سەمیرە و سندبات) گۆڤاری (روایات هیلال)یش هەبوو بەو دووانە دەستم بە خوێندنەوە کرد. دوای ئەوانە کۆمەڵێک گۆڤار هەبوون کە باسی ئەدەبیاتی جیهانییان دەکرد و شتی زۆر بەسوود و بەچێژیان تێ دابوو، بە زمانی عەرەبی دەمخوێندەوە چونکە خوێندنمان لە خوێندنگە بە کوردی بوو، پاشتر باوکم و ئەو کتێبانەش کە لەماڵەوەمان بوون کاریگەرییان هەبوو لەسەر بە عەرەبی خوێندنەوەی من. بەڵام بە بیرم نایە خوێندنەوەی کتێبم هەبووبێت. دوای ئەو قۆناغە دەستمکردە خوێندنەوەی کتێبەکانی نەجیب مەحفووز و ئیحسان قادر قودوس و یوسف سیباعی و جبران خەلیل جبران و هیتر. بۆیە لەو سەرەتایەوە هەر کتێبێک دەکەوتە بەردەستم دەمخوێندەوە. [1]