سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (8325) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (1501) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (32) شوێنی جیاواز (426) لە #هەولێر#، (176) لە #سلێمانی#، (870) لە #دهۆک#، (29) لە ڕاپەڕین، (6824) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (105) هاووڵاتی.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (1477) پشکنین ئەنجام دراوە، (544) هەولێر، (360) سلێمانی، (450) دهۆک، (8) #هەڵەبجە#، (51) ڕاپەڕین، (64) #سۆران#. ئەنجام هیچ تووشبووێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (337) تووشبوو، لەنێویاندا (4) مردن هەیە و (280) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەک نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#20-04-2020#