دوابەدوای بڵاوبوونەی هەواڵی فرۆشتنی ماسکی چینی لە بازارەکان ماوەیەکە وا پێشاندراوە گوایە ئەم هاوکاریانەن کە ولاتی چین پێشکەشی هەرێمی کوردستانی کردووە، دوای بەدواداچوون دەرکەوت تا ئێستا هیچ جۆرێک لەو ماسکانەی کە لە بازاردا هەیە وەکو هاوکاری لە وڵاتی چین وەرنەگیراوە لەهەمان کاتدا نەک تەنها ماسک، بەڵکو جۆرەها پێداویستی و ئامێرەکانی پزیشکی جۆری چینی لە بازاڕدا دەستدەکەوێت وە لەلایەن جۆرەها کۆمپانیا بۆ بازرگانی پێداویستی پزیشکی ئەم بابەتانە لە وڵاتی چین بەردەوام دەهێندرێتە کوردستان و عێراق و جیهانیش بۆ فرۆشتنەوەی لە بازارەکان.
کونسوڵخانەی وڵاتی چین لە هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ جۆرێکی ماسک و پێداویستی پزیشکی و هاوکاریەکانیان کەوتبێتە بازاڕ، لێرەدا وەکو #وەزارەتی تەندروستی# بۆ ئەم جۆرە نوسین و هەواڵانە وێرای ڕەتکردنەوەمان، پەرۆشی چەواشەکردنی هاووڵاتیان و ڕای گشتین، هیوادارین باوەڕ بەم جۆرە پڕوپاگەندانە نەکەن و نەبنە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە و ڕای گشتیش دڵنیا دەکەینەوە کەوا هەر دیاردەیەکی لەو جۆرە لە هەرشوێنێک ڕووبدات ڕێکاری توندی یاسایی دەگیرێتە بەر هەرکەسێک ئەنجامی بدات.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#22-04-2020#