سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (8511) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (1523) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (32) شوێنی جیاواز (423) لە #هەولێر#، (229) لە #سلێمانی#، (822) لە #دهۆک#، (49) لە ڕاپەرین، (6978) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (91) هاووڵاتی.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (1046) پشکنین ئەنجام دراوە، (420) هەولێر، (341) سلێمانی، (153) دهۆک، (6) #هەڵەبجە#، (126) #سۆران#.
پارێزگای دهۆک (1) پۆزەتیڤ، پیاوێکی تەمەن (45) ساڵە، پزیشکێکی پسپۆڕە.
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (338) تووشبوو، لەنێویاندا (4) مردن هەیە و (312) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەک نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#23-04-2020#