ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لە ڕاگەیەنراوێکدا بەم شێوەیە باسی چالاکیەکانی گەریلایان کرد.
شڕنەخ
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مەدیا ماوا و ڕزگار گەڤەردا 22ی نیسان کاتژمێر 11:00 لە شڕنەخ لە هەرێمی جوودی، لەنێوان گوندی گابار و ناوچەی سوارا چالاکیان لەبەرانبەر سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامدا کە سوپای تورک لەسەر گردێک جێگیر ببوو. لەو چالاکیەدا گورزی گەورە لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمن درا و سەربازێکی دوژمن کوژرا. یەکینەکەمان کە چالاکی ئەنجامدا بێ زیان گەڕانەوە بۆ بارەگاکانیان.
جۆلەمێرگ
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان 23ی نیسان کاتژمێر 09:00 لە گەڤەڕی جۆلەمێرگ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی شەهید دەرمان چالاکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان لە سەنگەرەکانی دوژمنیاندا و چوونە ناو سەنگەرەکانی دوژمن. هێزەکانمان 3 سەربازی دوژمنیان کوشت و دەستیان بەسەر چەکێکی ئۆتۆماتیکی بی کەی سی و یەک ئێم پی تی -76 و قەناس و دووربینەکەیدا گرت. یەکینەکانمان بێ زیان گەڕانەوەی بۆ بارەگاکانیان.
هێرشی سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
23ی نیسان فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی ئاسمانیان لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئەنجامدا و لەو چوارچێوەیەدا:
فڕۆکە جەنگیەکان کاتژمێر 19:00 ناوچەی وەرخەلی هەرێمی ئاڤاشین و کاتژمێر 16:00 ناوچەی چەمجۆی هەرێمی زاپ و کاتژمێر 17:00 ناوچەی شەهیدلکی هەرێمی مەتینایان بۆردوومان کرد.[1]
#24-04-2020#