یادی 24 / 4 /1974بە تەنها یادی کارەسات و بۆمب بارانکردنی #قەڵادزێ# نیە بەچەکی قەدەغەکراوی ناپاڵم، بەڵکو لەهەمان کاتدا یادی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانێکی جەماوەری گەورەی ئەو شارە قارەمانەیە کە لە 24/4/1982 ڕاپەڕین لەسەردەمانێکدا کورد و قەڵادزێیەکان تەنها هێزی پێشمەرگە و چیاکان دۆست و پشتیوانیان، خەڵکی قارەمانی قەڵادزێ بەرەو ڕوی زوڵمی بەعسیەکان وەستانەوە وڕاپەڕین بەمەش ترسێکی گەورە کەوتە دڵی داگیرکەرانەوە.
بۆمبابارانکردنی قەڵادزێی خواڕاگر لە 24 / 4 / 1974 وێڕای ئەوەی بوە هۆی شەهیدکردنی کۆمەڵێک مامۆستا و خوێندکاری زانکۆی #سلێمانی# و هاووڵاتی مەدەنی، لەهەمان کاتدا دڕەندەیی ڕژێمێکی نیشاندەدا کە بۆ مانەوی دەسەڵاتەکەی سڵی لەخولقاندنی کارەسات و تراژیدیا نەدەکردەوە، بۆ هەردوو یاد سڵاو لەشەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و سەری ڕێز و وەفا بۆ شەهیدانی قەڵادزێی سەرکەش و نەمری بۆ شەهیدان دایکە ئامینە و خوشکە #سنە#وبەر، کە لە 24 /4 / 1982 بەخوێنی ئاڵی خۆیان هاواریان دەکرد: تا ئێستا ڕووی نەداوە لەتەئریخی میللەتا...
قەلغانی گولە سنگی کچان بێت لەهەڵمەتا.
#لاهور شێخ جەنگی#
هاوسەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#24-04-2020#