بەڕێزان سکرتارییەتی
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانکۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان هەڤاڵانی تێکۆشەر و زانستخوازی کۆمەڵەی خوێندکاران سڵاوێکی گەرم...
بەبۆنەی 44 ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانەوە چەپکە گوڵی پیرۆزبایی تان ئاراستە دەکەم. کۆمەڵەکەتان کە لە ساڵی
1976 و لە بەرەبەیانی شۆڕشی نوێ بەردی بناغەی دانراوە، خاوەنی شانازی و سەروەریی خەباتی شاخ و شارە، خوێندنگەی پێگەیاندنی دەیان کادر و سەرکردەی ناو یەکێتی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردە.
کۆمەڵەی خوێندکاران هەر لە سەرەتاوە تەواوکەری ئەرکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە، پێشمەرگە لە سەنگەر بەرەنگاری داگیرکەر دەبوونەوە، کادرەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانیش لە خوێندنگا و کایەی ڕۆشنبیری بەگژ تەعریب و بە زۆر بە بەعسیکردن و سیاسەتی داپلۆسێنەرانەدا دەچوونەوە، ئەم دووانەیە پێکەوە چەندین سەروەری و داستان و لەخۆبردوییان تۆمارکردووە کە لە مێژووی گەلەکەماندا هەرگیز لەبیر ناکرێن و جێگای شانازین.
لە ئێستادا ئەرکی کۆمەڵە پەروەردە و فێربوونە، مەیدانی کارکردنی ناوەندەکانی خوێندنە، لەم مەیدانەشدا کۆمەڵە خاوەنی شانازیی هەڵگرتنی دروشمی خوێندنی هاوچەرخ و گۆڕینی فەلسەفەی خوێندن بووە. لە پاڵ ئەمەشدا کۆمەڵەی خوێندکاران ڕێکخراوێکی مەدەنی پیشەیی و دیموکراسیخوازی چالاک بووە، لە خەباتی مەدەنیدا جێ پەنجەی بەڕوونی دیارە، هەر لەبەر ئەمەش هەمیشە جێی بایەخپێدانی ڕابەرمان
مام جەلالمام جەلال بووە.
لێرە بە دواوە ئەرکی ئێوە زۆر قورستر دەبێت، پێویستە پێشەنگ بن لە پێگەیاندنی خەڵکی داهێنەر لە بوارە جیاوازەکانی زانست و هزردا، چونکە هێزی ڕاستەقینە تەنیا لە زانست و هزردایە. خەونی گەورەتان هەبێ و خوێندکارانیش وا پەروەردە بکەن کە خەونی گەورەیان هەبێت، فێریان بکەن کە متمانەیان بە خۆیان بێت و پێیان سەیر نەبێت کە دەبێ ڕۆژێک بێت زانکۆکانی کوردستان لە ڕیزی زانکۆ پێشەنگەکاندا بن و خوێندکارانی کوردیش خاوەن بەخششی خۆیان بن لەکایە جۆربەجۆرەکانی زانست.
لەکۆتاییدا جارێکیتر پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
قوباد تاڵە بانی
جێگری سە ڕۆکی ئە نجومە نی وە زیران
25-04-202025-04-2020