بسم الله الرحمن الرحيم
قال تعالی: (فاسالو اهل الذکر ان کنتم لا تعلمون) (سورە النحل: 43).
الحمد لله وکفی، والصلاە والسلام علی سیدنا محمد المصطفی، وعلی آله وصحبه والتابعين إلی يوم الدين وبعد:
ئەنجومەنی باڵای فتوا لە هەرێمی کوردستان لە بەرواری 29 ی شەعبانی 1441 کۆچی بەرامبەر 23/4/2020 کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا - بە ئۆنلاین - بە مەبەستی دیاریکردنی بڕی نیسابی زەکات بۆ ئەم ساڵ و چەند بابەتێکی تر، دوای گفتوگۆیەکی تێرو تەسەل لەم بارەیەوە و گەڕانەوە بۆ سەرچاوەکانی فیقهی ئیسلامی، هەروەها ڕاوێژکردن لە گەڵ کەسانی پسپۆر لە کاری زێڕنگەري.. هتد ئەنجومەن گەیشتە ئەم فەتوایەی لای خوارەوه:
بڕی ئەندازەی نیسابی زەکات: دیارە پارەی کاغەز لە ئێستادا بە کۆ دەنگی زانایان واجبە زەکاتی لێ دەربکرێت بە مەرجی خۆی وەک عەللامە مامۆستا مەلا عبد الکریمی المدرس (رحمه الله) لە إرشاد اڵانام إلی ارکان الإسلام یدا ل180 لە سەر مەبحەسی (فائدة مهمة) باسی فەرمووەو دەلێت: فإذا قلنا انه لا تجب فيه الزکاة لزم هدم ڕکن من أرکان الاسلام، وإبقاء المستحقين في فقر الحال والحرج، فاتفق العلماء في کافة انحاء العالم الاسلامي علی وجوب الزکاة فيها کالنقود من الذهب والفضة، بۆيه ئێستا پارە تەخمین ئەکرێت یان بە (زێڕ) یان بە (زیو)، واتە: ئەوەی بڕە پارەیەکی هەبوو دەگەیشتە ئەندازەی (بیست میسقال) ئالتوون، یا (دووسەد دیرهەمی) زیو وە ساڵی بەسەردا سوڕایەوە، ئەوا زەکاتی تیادا واجب دەبێت...
ئەنجومەنی باڵای فەتوا دوای گفتووگۆو لێکۆڵینەوەیەکی زۆر لەسەر ئەوەی ئایا له ڕۆژگاری ئەمڕۆدا نیصاب بە زێر یان بە زیو تەخمین بکرێت، بە زۆرینەی ڕای ئەندامه بەڕێزە کانی بە باشی زانی کە بە زێڕ تەخمین و دیاری بکرێت، چونکە قیمەتی زیو لەم سەردەمەدا یەکجار دابەزیوە بەرانبەر قیمەتی زێڕ، کە لە ئيستادا به (400,000) چوارسەد هەزار دینار مەزندە دەکرێت، هەروەها تەعامولات و ئاڵوگۆڕی فەرمی بە زێڕ دەکرێت نەک بە زیو، بۆیە بڕی ئەندازەی (نصاب) زەکات بە دیناری عێراقی لە ئێستادا بە (5.500.000 پێنج ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار) مەزندە دەکرێت. واتە: هەر هاوڵاتیەک ئەم بڕە پارەیەی هەبێت بە دانراوی یان بە مەعروزاتی تیجاری و ساڵی بەسەردا سوڕابێتەوە ئەوا پێویستە لە هەر (ملیۆنێک) بڕی (بیست و پێنج هەزار دینار) زەکات بدات واتە چل یەکی ئەندازەکە.
والله سبحانه وتعالی أعلم.
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ له وصحبه أجمعین.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان
29 ی شەعبانی 1441 ه = 23/4/2020م = 3ی بانەمەڕِ 2720ک
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!