ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەبارەی چالاکی گەریلاکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
گەریلاکان چوونە ناو سەنگەری دوژمن: 9 سەرباز کوژران
لە چوارچێوەی هەنگاوی جەنگی حەفتانیندا کە لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە، هێزەکانمان 25ی نیسان کاتژمێر 04:30 لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی شەهید شێخمووس چالاکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان لە 2 قۆڵەوە چالاکیان لەدژی سەنگەرەکان دوژمن ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا 4 سەنگەری دوژمنی بە تەواوی تێکشکێنران. لە چالاکیەکەدا 9 سەربازی دوژمن کوژران و 2 چەکی ئێم پی تی -55 و 2 دووربینی تەرمال و جیهازێکی ڕاگەیاندن دەستیان بەسەرداگیرا. هەروەها 2 چەکی قوڕسی ئەی-4 و 3 کامێرای مۆبەس و دوربینێکی تیلیسکۆپیش تێکشکێنران.
'3 گەریلا کە بە قاڕەمانێتی شەڕیان کرد شەهید بوون'
لە چالاکیەکەدا 3 هەڤاڵمان کە بە قاڕەمانێتی شەڕیان کرد شەهید بوو. زانیاری لەبارەی ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاشکرا دەکرێن.
لە گردی لەلیکان سەربازێکی تورک کوژرا
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان لە 26ی نیساندا و لە کاتژمێر 01:30 دا لە هەرێمێ خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەدژی سەربازانی دوژمن کە لە سەر گردی لەلیکان جێگیر ببون چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا گورزی گەورە لە سەربازانی دوژمن درا و بە پێی زانیاریەکان سەربازێک کوژراوە. یەکینەکانمان بێ زیان و بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بۆ بارەگاکانیان گەڕاونەتەوە.
لە بەستا 2 سەرباز کوژران
لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەر دا هێزەکانمان لە 23ی نیساندا لە هەرێمی بەستای شڕنەخ لەدژی سەربازانی دوژمن لە گۆڕەپانی عەیشەدینکێ چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە گورزی گەورە لە یەکینەکانی دوژمندرا، بە پێی زانیاریەکان 2 سەرباز کوژراون. یەکینەکانمان بێ زیان و بە شێوەیەکیس سەرکەوتووانە بۆ بارەگاکانیان گەڕاونەتەوە.[1]
#27-04-2020#