لە ڕاگەیاندراوەکەی هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکەدا هاتووە:
دوای ئەوەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# (پەدەکە) پێشمەرگەکانی بردە ناوچەیەکی #قەندیل#، لە ڕای گشتیی کورداندا هەستیارییەک ڕوویدا. بۆ ئەوەی ئەو ئاڵۆزییە نەبێت بە شەڕ، چەندین بانگەواز بڵاوکرانەوە. ئەو بانگەواز و هەستیاریانەی ناو ڕای گشتیی کوردان زۆر بەهادار و بەنرخن. بە بڕوای ئێمە ئەو هەڵوێستە نیشانەیەکی زەق و ڕوونی نەتەوەبوونی دیموکراتیکی گەلی کوردە. ئەو هەڵوێستە لە بەرامبەر ئاڵۆزیی نێوان هێزە سیاسییەکانی کورد، چاوەڕوانی و تامەزرۆیی گەلەکەمان بۆ یەکێتیی نەتەوەیی خستەڕوو.
بانگەوازی هونەرمەندانی کورد زۆر گرنگە
سەدان هونەرمەندی کورد بۆ ئەوەی لە نێوان هێزە سیاسیەکانی کورددا شەڕ ڕوونەدات و نەکەونە داو و بۆسەی دوژمنانی کوردەوە بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە. ئەو بانگەوازە زۆر گرنگە. دەبێت ئێمەش گوێ لەو بانگەوازەی هونەرمەندان و ڕووناکبیرانی گەلەکەی خۆمان بگرین، کە ویژدانی کۆمەڵگەن. هونەرمەندان بۆ گەلەکەمان جوانی و خۆشی دەئافرێنن. کەسانێکن وتەبێژی بۆ حەق، دادپەروەری، ویژدان، ئازادی و دیموکراسیی گەلەکەکان دەکەن و خواستی شتی باشیان بۆ گەلەکەمان هەیە. بەهۆی بانگەوازەکەیانەوە ئێمە سپاسی خۆمانیان پێشکەش دەکەین و ڕایدەگەیەنین، ئێمە بۆ ئەوەی بەرپرسیاریی خۆمان جێبەجێ بکەین، بە هەستیارییەوە دەجوڵێینەوە. ئەو شوێنەی کە پێشمەرگەی بۆ هاتووە، بۆ ئێمە شوێنێکی زۆر گرنگە و لەبەر ئەوەش هەوڵ دەدەین بەپێی خواست و تامەزرۆیی گەلی کورد بجوڵێینەوە.
بانگەوازەکەی کەنەکە گرنگ بوو
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، کە ژمارەیەکی زۆر هێزی سیاسیی لە ناودایە، بانگەوازی لە پەدەکە، یەنەکە و #پەکەکە# کرد، کە ئەو ئاڵۆزییە بە ئاوەزی تەندروست چارەسەر بکەن و هەر هێزێک بگەڕێتەوە دۆخ و پێگەی پێشووی خۆی. ئەو بانگەوازە گرنگە. لەبەر ئەوەی تاوەکو ئێستا وەڵامێکی زەق و ڕوون بە بانگەوازەکەی کەنەکە نەدراوەتەوە، دەمانەوەێت بەهۆی بەرپرسیارێتیمانەوە سپاسی خۆمانیان بۆ ئاشکرا بکەین. ئێمە سەرنج دەخەیەنە سەر ئەوەی، کە کاتێک ئێمە لەو بانگەوازە ئاگادارکراینەوە، هەوڵماندا بەپێی ئەو داواکارییانە بجوڵێینەوە. هەوڵەکانمان لەو چوارچێوەیەدا بەردەوامیی هەیە. ئێمە هیچ نیەت و نیازێکمان نییە، کە لە دژی پەدەکە، یەنەکە یان هێزێکی تری سیاسیی کوردان شەڕ بکەین. داوای گەلەکەمان بۆ پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییەکانی کورد، خواست و تامەزرۆیی ئێمەشە.
بانگەوازەکەی خەباتکارانی چاپەمەنیش هێژایە
رۆژنامەنووسان و خەباتکارانی چاپەمەنییە کوردیەکان، کە دەیانەوێت بە تێگەیشتن و هۆشمەندیی دیموکراتیک و ئازادیخوازانەوە گەلەکەمان هۆشیار بکەنەوە، داوایان کردبوو، کە دەبێت ئاڵۆزییەکە لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت. ئەو بانگەوازە داوا و خەونی گەلەکەشمانە. بیر و ڕامانی ڕۆژنامەنووسان و خەباتکارانی میدیا و چاپەمەنییە کوردییەکان بۆ یەکێتیی نەتەوەیی و ئەوەی کە دەبێت کێشەکە لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت، بۆ ئێمەش بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە.
تامەزرۆیی ژنان و دایکانی کورد بۆ هەموو کوردان فرمان و بڕیارە
بانگەوازی ژنانی کورد لە دوای ڕووداوەکانی زینی وەرتێ بۆ پێکهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی و خۆدوورگرتن لە دوژمنان و ئەو هەڵمەتەی لەو پێناوەدا دەستیان پێکرد، بۆ ئافراندنی ڕای گشتیی و خستنەڕووی تامەزرۆیی گەلی کورد زۆر گرنگە. ژنانی کورد بە شێوەیەکی کراوە دەستوەردانیان لەو قەیرانەدا کرد. ژنانی کورد بە هەستی بەرپرسیاری و کولتوری کۆمەڵگە، کە بە درێژایی مێژوو ئافرێنراوە، لەچکی سپیی خۆیان هەڵدایە ناو ئەو قەیرانەوە. ئەو هەڵوێستەی ژنان و دایکانی کورد بۆ هەموو کوردێک فەرمان و بڕیارێکە. ژنانی کورد داوایانکرد، کە هەموو کێشەکان لە ڕێگەیی یەکێتیی نەتەوەیی و بە هەڵوێستی نەتەوەیی چارەسرە بکرێن و هەموو هێزە سیاسیییەکان بگەڕێنەوە سەر شوێن و دۆخ و پێگەی پێشووی خۆیان. بێگومان هەموو هێزە سیاسییەکانی کورد ئەو بانگەوازە دەبینین. بانگەوازی ژنان و هونەرمەندانی کورد نوێنەرایەتیی هەستی مافداری، یەکسانی، دادپەروەری و ویژدانی گەلی کورد دەکەن. ئەو هێزانەی ئامانجەکانی خۆیان پێکهێنا لەسەر بنەمای ئەو خەون و تامەزرۆییەن، کە بەرپرسیارانە وەڵامی ئەو بانگەوازە بدەنەوە.
ئەو هەستەی لەلایەن هونەرمەندان، ڕۆشنبیران، ڕۆژنامەنووسان، کەسایەتی و ڕێکخراوە دیموکراتیەکانی کورد و ژنانی کورد دوای قەیرانی زینی وەرتێ خرایەڕوو، بۆچوونێکی گرنگی کوردیی ئافراندووە. ویژدانی گەلی کورد لە تامەزرۆیی و داواکەی ئەواندا خۆی بەرجەستە کردووەتەوە. جارێکیتر ئەوە بینرایەوە، کە ڕای گشتیی کورد لە چارەسەرکردنی کێشەکان و ئافراندنی هەڵوێستی نەتەوەیی دا خاوەن ڕۆڵێکی گرنگن. ئەو دۆخە بۆ نەتەوەبوونی کوردان و بۆ گەلی کورد جێگای دڵخۆشییە. ئەوە نەک تەنها دەستکەوتی گەلەکەمانە، بەڵکو هاوکات دەستکەوتی هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردیشە.
ئێمە لەو بڕوایەداین هەموو هێزەکان دەگەڕێنەوە شوێنی پێشووی خۆیان
ئێمە ئەوە بە گرنگ دەزانین، کە ڕووداوەکەی زینی وەرتێ و ئەو کێشەیەی لە نێوان هێزە سیاسییەکانی کورد دا دروست بووە، بەپێی تامەزرۆیی و خەون و داوای ڕای گشتیی کورد چارەسەر بکرێت. بۆیە بەردەوامیی ئەو هەستیارییەی ڕای گشتی بۆ چارەسەریی ئەو ئاڵۆزییە، کە تا ئێستاش بەردەوامە، دەتوانێت ببێتە هۆی ئەنجامی گرنگ. نەک تەنها بۆ چارەسەریی کێشەکانی ئێستا، بەڵکو بۆ چارەسەرکردنی ئەگەری ڕوودانی قەیرانی تر لە داهاتوودا و بۆ دەستنیشانکردنی هەڵوێستێکی نەتەوەیی کورد، ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت. ئەگەر ئەو هەستیارییەی ڕای گشتیی کورد بەردەوامیی هەبێت، ئێمە لەو بڕوایەداین، کە هەموو هێزەکانی زینی وەرتێ دەگەڕێنەوە بۆ شوێن و دۆخی پێشوویان.
بە بەرپرسیاریی خۆمان هەڵدەسیتن
بە نای بزووتنەوەی ئازادیی کوردەوە بەپێی ئەو بانگەوازانە دەجوڵێینەوە، کە لێمان کراون و هەموو کاتێکیش ئەو چاوەڕوانییەیان لێمان هەبووە. دەبێت ئەوە بزانرێت، لە بەرامبەر بانگەواز، داوا و خەون و تامەزرۆیی ڕای گشتیی کورددا، ئێمە بە بەرپرسیاریی خۆمان هەڵدەستین. لە چوارچێوەی ئەو بانگەوازەدا، چاوەڕوانیی هونەرمەندان، ڕۆژنامەنووسان، کەنەکە، ڕێکخراوە دیموکراتیک و کەسایەتییەکانی چوار پارچەی کوردستان و ژنانی کورد بۆ ئێمە زۆر گرنگ و هێژان و لەبەر ئەو هەوڵانە ئێمە سپاسیان دەکەین.
ئێمە لەو بڕوایەداین، کە ئەو بەرپرسیاری و هەستیارییەی ڕای گشتیی کورد بۆ چارەسەریی کێشەکانی نێوان هێزە سیاسییەکانی کورد بەپێی هەڵوێستیی نەتەوەیی و بۆ ئافراندنی یەکێتیی نەتەوەیی ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت.[1]
#27-04-2020#