بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ
قال تعالی: (فَاسْأَلُوا أَهْڵ الذِکْڕ إِنْ کُنْتُمْ ڵا تَعْڵمُونَ) (سورە النحل: 43).
الحمد لله والصلاە والسلام علی سیدنا ڕسول الله، وعلی آله وأصحابه والتابعين لهم إلی يوم الدين وبعد:
ئەنجومەنی باڵای فەتو لە هەرێمی کوردستان لە بەرواری 29 ی شەعبانی 1441 کۆچی بەرامبەر 23/4/2020 له کۆبونەوەی ئاسایی خۆيدا- بە ئۆنلاین - بە مەبەستی دياريکردنی مەرجەکانی بەڕۆژوو نەبوون بەهۆی کۆرۆناوە و چەند بابەتێکی تر، دوای گفتوگۆو گەڕانەوە بۆ سەرچاوەکانی فیقهی ئیسلامی ئەنجومەن گەیشتە ئەم فەتوایه ی لای خوارەوه:
1 دروست نیيە بەڕۆژوو نەبوون بەهۆی ترسان لە کۆرۆناوە، چونکە ڵە ڕووی تەندروستیشەوە دەرکەوتووە کە ڕۆژوو بە شێوەیەکی گشتی بەرگری لەش زیاد دەکات.
2 هەر هاوڵاتییەک توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت دروستە بۆی بە ڕۆژو نەبێت، بەم دوو مەرجەی لای خوارەوە:
یەکەم: نەخۆشیەکە پشتڕاست کرابێتەوە لای پزیشکانی پسپۆڕ.
دووەم: پزیشکی پسپۆڕ ڕایبگەێنێت کە توشبووەکە بە هۆی ڕۆژوو گرتنیەوە تەندروستی خراپتر دەبێت، یان ڕۆژووەکە دەبێتە هۆی درنگ چابوونەوەی.
تێبینی: بەڵام پاش چاکبوونەوەی واجبە شارۆچکەی تەواوی ئەو ڕۆژانە بکاتەوە کە نەیگرتوون.
والله سبحانه وتعالی أعلم.
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ له وصحبه أجمعین.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان
29 ی شەعبانی 1441 ه = 23/4/2020م = 3ی بانەمەڕِ 2720ک
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!