بەبۆنەی 1ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لەسەرجەم کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەین، کرێکاران ڕۆڵێکی بونیادنەرانه و کاریگەرییان هەیە لەئاوەدانکرنەوه و بەرەوپێشەوەبردنی هەر وڵاتێک و شوێن پەنجەی کرێکارانی کوردستان و ڕەنج و تێکۆشانی پاک و دڵسۆزانەیان لە بووژاندنەوه و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەماندا مایەی شانازیی هەموو کوردستانیانە، لەم یادەدا پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ داواو مافە ڕەواکانی کرێکاران دەردەبڕین لەپێناو بەدیهاتنی ژیان و گوزەرانێکی شایستەتر بۆیان، زۆر بەداخەوە کە بەهۆی ڤایرۆس و پەتای کۆڕۆنا (کۆڤید19) کرێکاران لەهەموو جیهان ڕووبەڕووی سەختی و قەیرانێکی گەورەی بێکاری بوونەتەوە، کەئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی کردووەتەسەر ژیان و گوزەرانی ملیۆنان خێزان و ئەگەر لەوڵاتانی تر جۆرێک قەرەبوویان بۆ کرابێتەوەو لەمەترسیی هەژاری و نەداری پارێزرابن ئەوا لەعێراق و هەرێمی کوردستان نەمانتوانیوە ئەوەشیان بۆ بکەین و زۆرینەیان لەگەڵ خانەوادەکانیان لە خراپترین دۆخی ژیاندان، ئومێدەوارین لە ئایندەیەکی نزیکدا کرێکاران بەوپەڕی وزه و توانای جارانیان بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و دەرفەتی کاری زیاتریان بۆ بڕەخسێت و خاوەن کارو کۆمپانیاکان قەرەبووی کاری لەدەستچووی ماوەی ڕابردوویان بۆ بکەنەوە، هاوکات ئەرکی ئێمەیە لەپەرلەمان کە یاساکانی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەجۆرێک ڕێکبخەینەوە کەئێستاو ئاییندەی کرێکاران مسۆگەر بکات.
جارێکی تر بەرزو پیرۆزبێت جەژنی کرێکاران، دروود بۆ گیانی پاکی هەموو ئه و کرێکارانەی کە لەکاتی کارکردندا گیانیان سپارد.
سەربەرزو سەرفراز بن.
د.ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
#01-05-2020#