$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بە گوێرەی تۆری مافی مرۆڤی کوردستان #زەینەب جەلالیان# زیندانی سیاسی کورد، کە لە 21ی مانگی ئایاری ئەمساڵ لە گرتوخانەی خۆی گواسترابۆیەوە بۆ گرتوخانەی قەرچەک، وتویەتی: ئەگەر لە ڕۆژانی داهاتودا نە گەڕێندرێمەوە بۆ گرتوخانەی (خۆی) دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەم. زینەب هەروەها داوای کرد چارەسەری تەندروستی لە دەرەوەی گرتوخانەی بۆ بکرێت.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383598/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=نادیاربوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=نادیاربوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار=KTML_ImageCaption_End=
- بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی #پیرانشار# کە سەرەتای مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون ناڕوونە و بنەماڵەکانیان تا ئێستا نەیانتوانیوە کە چاویان پێیان بکەوێت. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، چارەنووسی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “سەلام بازرگانی” خەڵکی پەسوێ و “محەممەد ئیبراهیم زادە” خەڵکی گوندی خورینج سەر بە شاری پیرانشار پاش نزیک بە چوار مانگ لە دەستبەسەر کرانیان، هەروا نادیارە. شایانی باسە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەستدا نییە و ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی بنەماڵەکەیانی لێکەوتووەتەوە.[8]
- #کۆرۆنا# لە پارێزگاکانی #سنە# و #کرماشان# زۆر بە خەستی تەشەنەیسەندووە، بەجۆرێک کە لە ئاستی ئێراندا پلەکانی دووەم و سێیەمیان هەیە. بە گوتەی بەرپرسانی تەندروستی لەو پارێزگایانەدا کۆرۆنا تازە دەگاتە لووتکە.[2]
- ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەبارەی بەزاندنی سنووری هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە هۆشداری دەدات و دەڵێت، جگە لە تۆپبارانی هەندێک لە ناوچە سنوورییەکانی حاجی ئۆمەران، ئێران هێزێکی زۆریشی هێناوەتە نزیک سنوور و ئەگەری بەزاندنی سنوور لەلایەن ئەو هێزانەوە هەیە.[2]
- بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژمارەیەک لە بەندکراوانی زیندانی ناوەندیی سنە تووشی ویرووسی کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی بەندیخانەش بەندکراوانیان لە مافی مەرەخەسی بێبەش کردووە.[8]
- بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، خەلیل مۆرادی خوێندکاری بواری دەرمانسازی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان کە 18 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کرماشانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لە دەست داوە و ئەمڕۆ تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.[8]
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، لە دەڤەری #سیدەکان# لە سنووری پارێزگای #هەولێر#، بۆردوومانی کۆچەرییەکانیان کرد. بۆردوومانەکە کۆچەرییەکانی کوێستانەکانی بەردە سپییان کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامیدا هاوڵاتییەک لە عەشیرەتی سورچی کە پێشمەرگەی پارتییە شەهید کردووە.[1] شەهیدەکە ناوی عەباس مەغدیدە و تەمەنی 30 ساڵە و خەڵکی شارۆچکەی #هەریر#ە. ئەوکاتەی بۆردوومانەکە بووە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکەی بووە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383598/0022.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هەزاران کەس لە سلێمانی دژی داگیرکاریی ڕێپێوانیان ئەنجامدا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هەزاران کەس لە سلێمانی دژی داگیرکاریی ڕێپێوانیان ئەنجامدا=KTML_ImageCaption_End=
- هەزاران کەس لە شاری سلێمانی، لەدژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان ڕێپێوانیان ئەنجامدا و دروشمی بۆ دەرەوە بۆ دەرەوە، سوپای تورکیا بۆ دەرەوەیان بەرزکردەوە.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورک، لە سنوری شارۆچکەی #ئامێدی# سەر بە پارێزگای #دهۆک# بۆردومانی ناوچەی نێروە و ڕێکانیان کرد و هاوکات فڕۆکە جەنگییەکان پشت چیایی زێباریان لە شارەدێی شێلادزێ بۆردومانکرد. هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، بۆردومانی سنوری گوندی بێشێلێی سنوری شارەدێی کانیماسیان لە ناوچەی بەرواری باڵای سنوری ئامێدی کرد.[1]
- پێنج تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.[6]
- د. دۆستی نەجات، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە #سلێمانی# ڕایگەیاندووە: سێ پزیشک و نۆ کارمەندی تەندروستییان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ئێستا لە ژێر چاودێریدان.[5]
- کاکەییەکان داواکارن، چیتر نەبنە قوربانیی هێرشی چەتەکان و لە ناوخۆ و دەرەوەدا ڕێکخراوەکان ڕۆڵی خۆیان بگڕێن، هەروەها ڕەخنەیان لە حکومەتی ناوەند و هەرێم گرت، کە نەیانتوانیوە کاکەییەکانی باشوری کوردستان بپارێزن. کاکەییەکانی #هەڵەبجە# لەبەردەم هۆڵی بۆنەکان لە شارەکە گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا، تێیدا بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و ناڕەزایی و داواکارییەکانیان تێدا خستەڕوو.[4](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو) =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383598/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کاکەییەکان دژی هێرشەکانی سەریان گردبوونەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کاکەییەکان دژی هێرشەکانی سەریان گردبوونەوە=KTML_ImageCaption_End=
- مەکتەبی سیاسی یەکێتی داوای کۆبونەوەی بەپەلەی لایەنە سیاسییەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سەختە دەکات کە هەرێمی کوردستانی پیا تێپەڕدەبێت.[5]
- تەندروستی هەرێم هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت:خابوونەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، هەڕەشەیەکی ترسناکە و پێشبینی تەشەنەکردنی تووشبووان بۆ سەدان هاووڵاتی و زۆربوونی ڕێژەی مردن بۆ دەیان کەس لەڕۆژێکدا دەکات.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- عەبدوڵڵا سەنگاوی، سەرۆکی لیژنەی بەخاکسپاردنی مردووانی کۆرۆنا ڕایگەیاند، دەستدەکەین بە بەخاکسپاردنی تەرمی شەش قوربانی کۆرۆنا و دوو تەرمیش ڕەوانەی #کەلار# و هەڵەبجە کراونەتەوە.[7]
- سەرۆکی شارەوانی هەولێر و جێگرەکەی تووشی کۆرۆنا بوون و لە نەخۆشخانەی ناوەندی هەولێر چارەسەری پێویست وەردەگرن و خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.[7]
- ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و تەندروستی گشتیی، لە کاتژمێر (12)ی ئەمشەوەوە تا ڕۆژی 1ی تەمموز دەرگای سەرجەم مزگەوتەکان دادەخرێت.[7]
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێو قوتابخانەی دەروازەی #کەرکووک# بەشی ژمێریاری خوێندنی کوردی کە شوێنی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانە گڕی گرت و بەشێک لە کەلووپەلەکانی سووتان.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان بڵاوکردەوە و ئیدانەی دەکات و دەڵێ دەبێ هەموو لایەک پابەندبن بە بنەماکانی دراوسێیەتی باش.[2]
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ دووەمجار لەم هەفتەیەدا باڵیۆزی تورکیا لە عێراق بانگهێشت دەکات و داوای ڕاگرتنی هێرشەکانیان لە سنووری عێراق لێدەکات.[2]
- لە دوو بەیاننامەی جیادا وەزارەتی دەرەوەی عیراق داوا بانگهێشتی وەزیرانی درەوەی ئێران و تورکیا دەکات و داواش لە هەردوو وڵات کردووە، پێویستە بۆردومان و هێرشەکانیانیان بۆسەر خاکی عیراق ڕابگرن و بەزووترین کاتیش هێزەکانی تورکیا لەسەر خاکی عیراق بڕۆنە دەرەوە.[3]
- سعودیە و بەحرەین بەتوندی هێرشە سەربازییەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر خاکی عیراق شەرمەزار دەکەن و داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن هاوکاری عیراق بکەن.[6]
- بەرپرسێکی باڵای تورک بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: تورکیا بە نیازە لەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان کە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەو وڵاتەی دژ بە گەریلاکانی #پەکەکە# تێدا بەردەوامە، بنکەی سەربازیی تازە جێگیر بکات. هەروەها دەشڵێت: ئۆپەراسیۆنەکە بە گفتوفۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجام دراوە.[5]