سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (9651) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1427) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (432) لە #هەولێر#، (211) لە #سلێمانی#، (755) لە #دهۆک#، (29) لە ڕاپەرین. وە (8224) هاووڵاتةەولێر (1) پۆزەتیڤ: ئافرەتێکی تەمەن (25) ساڵ، دانیشتووی گووندی کاولۆک سەر بە شارۆچکەی ڕواندوز، خێزانی تووشبووێکی پێشووە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (42234) پشکنین بووە)
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (381) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (327) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (49) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەک نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
1ی ئایاری 2020