ئێوارەی دوێنێ (2/5/2020) بەسەرپەرشتی هەڤاڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی ی.ن.ک، مەکتەبی سیاسی لە دەباشان، لە شاری #سلێمانی# کۆبوەوە.
لە کۆبونەوەکەدا، کە #قوباد تاڵەبانی# و تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداربون، بارودۆخی سیاسی و باری گوزەران و ژیانی هاوڵاتیان و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دۆخی نالەباری ناوچە کوردستانییە دابڕاوەکان و مەترسی سەرلەنوێی #داعش# و کاروباری ناوخۆی حیزبی بە ووردی تاووتوێ کران. سەبارەت بە هەوڵەکانی شاندی حکومەتی هەرێم لە بەغدا، کۆبونەوە وێڕای دەست خۆشی لە هەوڵ و کۆششی وەفدەکە بۆ چارەسەری کێشەی موچە و شایستە دارای یەکانی هەرێم، بە گرنگی یەکی زۆرەوە لەسەر هۆکار و لێکەوتەکانی ئەم پرسە وەستاو، دابین کردنی موچەی فەرمانبەران و پاراستنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی لە ئێستادا بە ئەرکی هەرە سەرەکی حکومەتی هەرێم داناو لە وکاتەی سەرباری ئه و دۆخە سەختەی پەتای کۆرۆنا بۆ هەموانی دروست کردووە، نەبونی و هەژاریش بەرۆکی زۆرینەی خەڵکی کوردستانی گرتووە کە بەداخەوە تا دێت بەره و خراپتریش دەڕوات.
لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا، بە گرنگی یەوە باس لە سیستمی لامەکەزی کرا و کۆبونەوەکە پێداگری کردەوە لەسەر پێویستی جێ بە جێ کردنی وەک خۆی ڕێکەوتنی سیاسی نێوان (ی.ن.ک وە پ.د.ک) کە لە کارنامەی کابینەی نۆی حکومەت جێگیر کراوە و لە ئێستادا، بۆتە داخوازیەکی جەماوەری و ئەنجومەنە هەڵبژیراوەکان، بەتایبەت پاش ئەزمونی سەرکەوتووی ئیدارە خۆجێ یەکان لە بەڕێوە بردنی ئه و قەیرانەی پەتای کۆرۆنا، لە دونیا و لە هەرێمدا هێنایەکایەوە.
سەبارەت بە پەیوەندی یە سیاسییەکانی یەکێتی و حیزب و لایەنە سیاسییەکان، کۆبونەوە جەختی کردەوە، لەسەر پەرەپێدان و پتەوکردنی هەرچی زیاتری ئه و پەیوەندیانەیە بە ئاراستەی یەک دەنگی و یەک ڕیزی و هەماهەنگی لە پێناو هێنانەدی خواستەکانی خەڵکی کوردستان و پاراستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک هەوێنی هەمیشەیی یەک ڕیزی نیشتمانی و وەک ئەمانەتێکی سەرۆک #مام جەلال# کە لە ئەستۆی ئێمەی یەکێتی یەکاندایە.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
#03-05-2020#