پەرلەمانتارێکی گۆڕان ڕایگەیاند ''350 هەزار مووچە خۆی بندیوار لە هەرێمی کوردستان هەیە کە زۆربەیان پاسەوان و هەوادار و کادر و خەڵکی حزبی و بندیواری پارتی و یەکێتین''.
ئاوێنە: #دابان محەمەد# ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند ژمارەی ئه و مووچەخۆرانەی زاراوەی بندیواریان بۆ بەکار دەهێنرێت، 350 هەزار کەس بەره و ژوورە.
ناوبراو دەڵێت: ئه و 200 هەزارەی کە #قوباد تاڵەبانی# باسی دەکات، تەنها لە سیستمی بایۆ مەتریدایە، کە خۆی سەرپەرشی دەکرد و ملیۆنان دۆلاری تێدا خەرج کرد! زۆر زیاتر له و ژمارەیە بندیوار هەیە.
دابان مەحەمەد ئاماژە بەوەش دەکات، 430 هەزار مووچەخۆر لەسەر #وەزارەتی پێشمەرگە# هەیە. ئه و کەسانەی کە لە لیوای هاوبەشن و هاوپەیمانان سەرپەرشتی دەکەن، زۆریان مووچەخۆرن له هێزەکانی پێشتر کە لە یەکەی 70 و 80 بوون. ئه و فەوج و لیوایانەی لە بەغدادن لە هەرێم مووچە خۆرن، دەیان هەزار کەس لە ئێستادا بەهۆی کۆچ کردنیان ڕیزەکانی یەکەی 70 و 80 و هێزە ئەمنیەکان جێهشتیوە، بە ئێستاشەوە مووچەخۆرن! زانیاری لەسەر داتا و ئامار و وردەکاری ئەم دوو هێزە، تەنانەت لای وەزارەتی دارایش نیە، بە بلۆک و بە گوێنی (گونیە)، پارەیان بۆ دەبرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەشڵێت جێگری سەرۆکی حکوومەت بە دەق وتوویەتی: #کۆمەڵی ئیسلامی# و یەکگرتووی ئیسلامی، خەڵکیان دامەزراندووە و بندیواری زۆریان هەیە، بۆ کۆکردنەوەی دەنگ لە هەڵبژاردنەکاندا، ئەم قسەیە بۆ تەنز بوبێت، یان بۆ وەلێمی پەرلەمانتارەکانی ئه و دوو هێزە کە له و دانیشتنەدا بوون، بێ ویژدانییەکی گەورەیە. (ئەندامی سەرکردایەتی هەیە 500 پاسەوانی هەیە، مەلای ئاینی هەیە 15 پاسەوانی هەیە) لانی کەم بندیوارەکانی پارتی و یەکێتی بەقەد ئه و دوو هێزە لێبکەن، خەڵک سوپاس گوزار دەبێت.
دابان محەمەد جەختیش دەکاتەوە، هۆکاری نەدانی مووچە، تەنها بەغداد نیە، کە خەریکی ڕاهێنانی مووچەخۆرن لەسەر ئه و تۆنە بەڵکوو:
دوو بەشی فەرمانبەران کە بە 50 ڕۆژ جارێک موچەش وەرناگرن، باجی سەدان هەزار، لە هەوادار و کادر و خەڵکی حزبی و نا موستەحەق دەدەن کە بندیواری پارتی و یەکێتین.
باجی سەدان ملیۆن دۆلار، گەندەڵی و دزی و بەفیڕۆدانی داهاتی نەوت دەدەن، لەژێر ناوی گومرگی تورکیا، کرێی بۆری کۆمپانیای کار و خەرجی حکومەت بۆ لایەنی دیکە.
باجی سەدان کۆمپانیای حزبی و بەرپرسی حزبی دەدەن کە سەریان کردووە بە داهاتی ناوخۆدا و مانگانە دەیان ملیۆن دۆلار دەبەن.
باجی جێبەجێ نەکردنی یاسایی چاکسازی دەدەن، کە پەرلەمان دەریکردوە. لە ئەنجومەنی وەزیرانە و دەستی دەستی پێدەکرێت.
باجی جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکانی خودی حکوومەت دەدەن، کە هێشتا لە دۆلابی ئەنجومەنی وەزیراندایه.[1]