کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی #دەرسیم# ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
کۆمەڵکوژی دەرسیم بە بنیاتنانی نەتەوە دەوڵەت دەستیپێکرد و سیاسەتی تواندنەوە و قڕکردنە و خوێناویترین هەنگاوە. کۆمەڵکوژی دەرسیم لە مێژووی کۆماردا هەنگاو بە هەنگاو پلانی بۆ داڕێژرا. لە ڕاپۆرتەکاندا ڕایانگەیاند، کە دەرسیم ڕۆژ بە ڕۆژ کوردیتر دەبێت و زۆر جار پیشنیاز بۆ دەستپێکردنی ئۆپەڕاسیۆن کرابوو. دوای ئەوەی ناوی دەرسیمیان بۆ تونجەلی گۆڕی، ڕادەستی موفەتیشی تایبەتی ئومومیە و ڕژێمی زۆردەستی فاشیت کرا. دوای ئەوە لە ساڵی 1937 بۆ 1938 کۆمەڵکوژی و نەفیکردن دەستیپێکرد.
ئێمە وەک کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک یادی بە دەیان هەزار عەلەوی دەکەینەوە کە لە ساڵەلانی 1937 و 1938 دا لە کۆمەڵکوژیەکدا، کوژران و جارێکیتر کۆمەڵکوژیەکە ئیدانە دەکەین. وەک هەموو کاتێک لەم کۆمەڵکوژیەدا گەلی کورد ئێش و ئازارێکی زۆری چێستووە. بۆیە پێویستە لێپرسینەوە بکرێت.
هیچ کۆمەڵکوژیەک نەیتوانیوە ڕێگری لە هێزی ئازادی و بەرخۆدانی گەل بگرێت. لەگەڵ ئەوەی ئەم کۆمەڵکوژیە بە تایبەتی بۆ کۆمەڵگای عەلەوی تراژیدیایەکی گەورەیە، بەڵام دەرسیم هەموو کاتێک بووەتە ئابڕۆی گەلی کورد.
بەم بۆنەیەوە ئێمە وەک کەجەدە بانگ لە ڕای گشتی دەکەیەن، ئەم کۆمەڵکوژیە کە بەرانبەر کۆمەڵگای عەلەوی ئەنجامدرا، لەدژی هەموو مرۆڤایەتی بوو. بۆ ئەوەی ئەنجامدەران کۆمەڵکوژیەکە ئاشکرا ببن، پێویستە لێکۆلینەوە لە ئەرشیفی کۆمەڵکوژیەکە بکرێت و پێکەوە دەنگمان بەرز بەینەوە. لە دەرسیم تاوانی مرۆڤایەتی ئەنجامدرا. نە تەنها ڕۆژی کۆمەڵکوژیەکە، بەڵکو تا ئەرشیفەکان و گۆڕستانەکان ئاشکرا نەکرێن، ئێمە بێدەنگ نابین.
بە بۆنەی کۆمەڵکوژیەکەی دەرسیم ئێمە وەک کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک داوا لە گەلەکەمان دەکەین، کۆمەڵکوژیەکەی دەرسیم لە بەرانبەر هەموو گەلی کورد ئەنجامدراوە. تا کورد وەک عەلەوی، سونی، ئێزدی، هاوکاری یەکتری نەکەن و یەکێتی نەتەوەی خۆیان بەهێز نەکەن، لەم جۆرە کۆمەلکوژیانە ڕزگاریان نابێت. لەبەر ئەوەش لەبەرانبەر سیاسەتی کۆمەڵکەژی، کۆچبەری، هەژاری و تواندنەوە، ئەرکی سەرەکی ئێمە دروستکردنی یەکێتی نەتەوەیی یە.[1]
#04-05-2020#