سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
تاوەکو ئەمڕۆ (9741) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1201) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (374) لە #هەولێر#، (130) لە #سلێمانی#، (668) لە دهۆک، (29) لە ڕاپەڕین. (8540) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 ڕۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (11) هاووڵاتی بوو.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (1431) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (779) هەولێر، (377) سلێمانی، (254) دهۆک، (15) #هەڵەبجە#، (0) ڕاپەڕین، (6) #سۆران#، ئەنجام 4 تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (4) پۆزەتیڤ: دوو پیاوی تەمەن (37 و 32) ساڵ، ئافرەتێکی تەمەن (27) ساڵ و منداڵێکی تەمەن (9) ساڵانە، هەموویان دانیشتووی شارۆچکەی سێبیرانی سەر بە شارۆچکەی خەباتن لە پارێزگای هەولێر، بەرکەوتەی تووشبووی پێشوونە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجامدراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (47663) پشکنین بووە).
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (391) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (349) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنها (37) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
05-05-2020