راگەیاندنێک بۆ ڕای گشتی
ئێمە، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە پشتیوانی تێپەڕاندنی کابینە حکومیەکەی بەڕێز مصطفی کاظمی نین:
یەکەم: ئەم کابینەیە و سەرۆکەکەی بە فەرمی هیچ گەرەنتییەکی نەداوە کە کێشەی بودجە و موچەی هێزەکانی پێشمەرگە و فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم چارەسەر دەکات و هیچیتر مافە داراییەکانی هەرێم و خەڵکەکەی نەکاتە بەشێک لە ململانێی سیاسی لە نێوان #هەولێر# و بەغداد.
دوەم: بۆ جارێکیتر، کێشەی #کەرکووک# و تەواوی ناوچە کێشە لەسەرەکان و بنەماکانی دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لە نێوان هەرێم و حکومەتی ئیتیحادی، کرایەوە قوربانی پشکی وەزاری لە حکومەتی تازە.
سێهەم: ستافی سەرۆک وەزیری ڕاسپێدراو تەنیا بۆ پێدانی پۆستی وەزاری گفتوگۆی لەگەڵ پارتی و یەکێتی کردوە، کەئەوە کاری لە پێشینەی ئێمە نیە، ئێمە خاوەنی دیدی سیاسیی نیشتیمانی جیاوازی خۆمانین. پارتی و یەکێتیش وەک خوی هەمیشەیی بەرژەوەندی باڵای گەلی کوردستانیان کردوە بە قوربانی بەرژەوەندییە حیزبییە بچوکەکان.
بۆیە ئێمە ڕایدەگەیەنین کە لە هەر ئەنجام و لێکەوتەیەک لە ڕێگەی تێپەڕاندنی ئەم حکومەتەوە، کە کاریگەری خراپ بکاتە سەر ئایندەی هەرێم و ژیانی خەڵکەکەی، بەرپرسیار نین و بەرپرسیاری لێکەوتەی ئەوتۆ دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەس و لایەنانەی کە پشتیوانیی تێپەراندن و پێکێهێنانی ئەم کابینەیان دەکەن:
ناوەکان:
1. غالب محمد عەلی
2. هۆشیار عەبدوڵا
3. #سەرکەوت شەمسەدین#
4. کاوە محەمەد
5. سروە ونس عمر
6.رابون مەعروف
7.یسری ڕجب کمر
#06-05-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!