یەکەکانی تۆڵە لەبارەی چالاکییەکانیان لە مانگێکدا ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە، کە ئاماری چالاکییەکانیشی تیایدایە و ڕایانگەیاندووە، عەقڵییەتی ئاکەپە – مەهەپە لەم کات و دۆخەدا دەیەوێت بە داگیرکەری و گوشار بەها مرۆڤایەتییەکان لەناو ببەن.
ئاماژەیان بە پارادیگمانی ئازادیی ژن لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#ەوە کردووە و ڕایانگەیاند مرۆڤایەتیی بەرخودێر هەموو کات بۆ پاراستنی شکۆی خۆی تێکۆشاوە و گەورەترین تێکۆشان و زۆرترین تێکۆشانی بە ڕێکخستنکردن لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەچووە.
یەکەکانی تۆڵە ئەوەشیان ڕاگەیاند، دەوڵەتی تورک لە قەیرانێکی قورسدایە و هۆکاری سەرەکیی ئەو قەیرانەش بەهۆی بەردەوامیدانە بە سیاسەتی گۆشەگیرییان لە دژی ڕێبەر ئاپۆ.
یەکەکانی تۆڵە ڕاشیانگەیاند، چارەسەری ئۆجالانە و سەنگەری بەرخودان لە دەوری ئۆجالان بەهێزتر دەکەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماری چالاکییەکانی یەکەکانی تۆڵەم بەمشیوەیە خراونەتەڕوو:
1ی نیسان لە هەرێمی کاناڵ لە خاچۆرت سورمەلی لە ناوچەی ڕێیا ئارموش لە وان، یەکەکانی خۆپاراستن ڕێگایان داخست و لەسەر گۆشەگیری قسەیان کرد. هەروەها بە تەقەمەنی لە کۆنتراکانی دوژمنیاندا، کە هەوڵیاندا بچنە ئەو ناوچەیەوە.
لە 1ی نیسان لە گەڕەکی شەعبانییە لە ناوچەی ئارتمێنتی وان بۆمبیان هاوێشتە ناو ماڵی جەردەوانێکی ئەندامی ئاکەپە.
لە 2ی نیسان لە ناوچەی ڕێیا ئارموش لە وان بە چەک چالاکی لە دژی بنکەی پۆلیس لە بۆستانچی ئەنجامدرا، ژمارەی پۆلیسە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبووەتەوە.
هەر لەو ڕۆژەدا لە گەڕەکی کارشایاکا یەکەی خۆپاراستنمان ڕێگایان داخست و لەسەر گۆشەگیریی بۆ گەل قسەیان کرد.
لە 2ی نیسان لە گەڕەکی ئەسەن تەپە لە ناوچەی سوڵتان غازیی ئیستەنبول بە تەقەمەنی لە دژی 2 پۆلیس چالاکییان ئەنجامدا و هەر 2 پۆلیسەکە بریندار بوون.
لە گەڕەکی سەفاکۆ لە ناوچەی کۆچوکچەکمەجەی ئیستەنبول لە 2 نیساندا 2 ئۆتۆمبێلی ئاکەپە سوتێنران.
لە 2ی نیسان لە ناوچەی سوڵتان غازیی ئیستەنبول بینای کۆمپانیایەکی بواری کانزا کە پشتیوانیی دارایی ڕژێمی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەی دەکرد، 2 ئۆتۆمبێلیان سوتێنران و زیانێکی زیاتر لە 100 هەزار لیرەی تورکی بەر ئەو کۆمپانیایە کەوت.
لە 3ی نیسان لە گەڕەکی موستەفا کەمال لە ناوچەی عومرانییەی ئیستەنبول کارگەیەکی نۆکەرەکانی ئاکەپە سوتێنرا.
هەر لەو ڕۆژەدا لە گەڕەکی کۆچوک کۆی لە ناوچەی گازی عوسمان پاشا لە ئیستەنبول لە دژی ماڵێک کە ماددەی هۆشبەریی تیادا دەفرۆشرا چالاکییان ئەنجامدا و ماڵەکەیان سوتاند.
لە 4ی نیسان لە گەڕەکی خاچۆرت لە ناوچەی ڕێیا ئارموش لە وان لە دژی پۆلیسە داگیرکەرەکان بۆ کاری پشکنینی ورد لە ئۆتۆمبێلەکاندا بە هۆی دەستێوەردانی یەکەی خۆپاراستنمان ناچار بوون لە هەرێمەکە بشکێنەوە.
لە 5ی نیسان لە گەڕەکی مالیک ئەحمەد لە ناوچەی سووری #ئامەد# دەست شوێنی فرۆشیارانی ماددە هۆشبەرەکان وەردرا و لە ئەنجامدا لە شوێنی فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ناو برا.
لە 5ی نیسان لە گەڕەکی بۆستانی لە ناوچەی کادیکۆی ئیستەنبول 4 ئۆتۆمبێلی لوکسی ئاکەپە سوتێنران.
لە 5ی نیسان لە گەڕەکی فیسکایا لە ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد لە دژی پۆلیسەکانی تورک بە تەقەمەنی چالاکی ئەنجامدرا و دوژمن گورزی بەرکەوت.
لە 8ی نیسان لەسەر ڕێگای مەلیک ئەحمەد لە ناوچەی سووری ئامەد مارکێتی ئەی 101 سوتێنرا.
هەر لەو ڕۆژەدا لە گەڕەکی گازی لە ئیستەنبول لە بەردەم پۆستەخانەی ئەو شارەدا چالاکیی هەڵواسینی پۆستەر و تەقەمەنی تەقاندن ئەنجامدرا.
لە 9ی نیسان لە گەڕەکی کادیکۆی ئیستەنبول 4 ئۆتۆمبێلی ئاکەپە لە ناوبران.
لە 12 و 15ی نیسان لە ناوچەی کارتاڵی ئیستەنبول 5 ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان سوتێنران.
لە 14ی نیسان لە گەڕەکی خاچۆرت لە ناوچەی ڕێیا ئارموش لە وان بەهۆی بۆردومانی زینی وەرتێ، سوپای تورک و پەدەکە ئیدانە کران.
لە 14ی نیسان لە ناوچەی ئارتمێنت لە وان لە دژی پۆلیسە هەواڵگری و سیخوڕە داگیرکەرەکان، کە گوشاری سیخوڕیکردن بەسەر گەنجاندا دەسەپێنن، بە تەقەمەنی چالاکییان لە دژ ئەنجامدرا. زیان بە دوژمن گەیشت و ئۆتۆمبێلەکەیان لە ناوچەکە چووە دەرەوە.
لە 15ی نیسان لە شەقامی ئەربەک لە گەڕەکی گیوندۆگدو لە ناوچەی ڕێیا ئارموش لە وان لە دژی ماڵی ئیدریس سورکی جەردەوان و ئەندامی ئەنجومەنی ئاکەپەیە بە تەقەمەنی و چەک چالاکی ئەنجامدرا و ئەو نۆکەرە هۆشیار کرایەوە.
لە 19ی نیسان لە دژی هێرشەکانی سەر مەخمور و زینی وەرتێ و لە چوارچێوەی خۆپاراستندا لە گەڕەکی خاچۆرت لە ناوچەی ڕێیا ئارموش لە وان کاری پڕوپاگەندەیی ئەنجامدرا. هەروەها بە چەک و تەقەمەنی دەستوەردانیان لە یەکەی دوژمن کرد و لە ئەنجامدا دوژمن ناچار بوو خۆی بکشێنێتەوە. یەکەکەمان تاوەکو بەرەبەیان ئاسایشی گەڕەکەیان پاراست.
لە 29ی نیسان لە گەڕەکی یەنی محەلە لە ناوچەی ڕێیا ئارموش مارکێتی (BÎM) و ئۆتۆمبێلێکی مارکێتەکە سوتێنران.
لە 21ی نیسان لە ناوچەی ڕێیا ئارموش لە وان ئۆتۆمبێلێکی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاکەپە بە ناوی وەیسی موتلو سوتێنرا و ئەو نۆکەرە هۆشیار کرایەوە.
لە 22ی نیسان لە گەڕەکی کارشایکا لە ناوچەی ڕێیا ئارموش لە وان بە چەک و تەقەمەنی چالاکی لە دژی ماڵی مەهدی تۆرانی جەردەوان ئەنجامدرا و ئەو نۆکەرە هۆشیار کرایەوە.
لە 22ی نیسان لە ناوەندی وان لە ناوچەکانی ئیستەنبول دروشمی ئازادی بۆ زیندانیان نووسرانەوە.
لە 22ی نیسان لە گەڕەکی مورادییە لە ناوچەی باغلەری ئامەد لە دژی بنکەیەکی سەربازی بە تەقەمەنی و فیشکە شێتە چالاکی ئەنجامدرا.
لە 23ی نیسان لە ئارناڤۆت کۆی پاسێک و تاکسییەکی بازرگانیی هاوکارەکانی ئاکەپە سوتێنران.
لە 24 و 26ی نیساندا لە چەندین گەڕەکی ناوچەی باغلەری ئامەد لە ژی ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیس کە کاری پشکنینی ورد و زانیاری ئەنجام دەدەن بە تەقەمەنی و بەرد چالاکییان لە دژ ئەنجامدرا.
لە 24ی نیسان لە ئەسەنلەر 3 ئۆتۆمبێلی هاوکاری فاشیستەکان سوتێنران.
لە 27ی نیسان لە باشاکشەهیر ئۆتۆمبێلێکی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاکەپەی فاشیست سوتێنرا.[1]
#07-05-2020#