لەم بارەیەوە ناوەندی ڕایگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لێدوانێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
هەفتانین
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی شەڕی هەفتانیندا کە لە هەرێمی هەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە، هێزەکانمان لە 5ی ئایار لە کاتژمێر 12:30 خولەک لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی پارتیزان چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا گورزی قورس لە سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمن درا، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان نەزانرا.
5ی ئایار سوپای داگیرکەر ناوچەی شەهید کەنداڵ لە هەرێمی هەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد.
6ی ئایاریش فڕۆکە جەنگیەکان گردی قەسرۆکی سەر بە هەرێمی هەفتانینیان بوردومان کرد. ئەو بوردومانە هیچ زیانێکی هێزەکانمانی بەدواوە نەبوو.
جۆلەمێرگ
6ی ئایار لە کاتژمێر 11:00 هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا لە گردی مەرگانیشی سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە یەکەیەکی سوپای داگیرکەر تورکیاندا. لەو چالاکیەدا گورزی قورس بە سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمن کەوت و ئەو بنکەیەی دوژمن لە ناو برا و 2 سەربازیش کوژران.
شرنەخ
2ی ئایار سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی دەری خەندەک، دەری ورچ و قەسابخانەی سەر بە هەرێمی جودی لە شرنەخ دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کرد. ئۆپڕاسیۆنەکە لە 5ی ئایاردا بێئەنجام کۆتایی پێهات.
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەر لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا؛
5ی ئایار لە کاتژمێر 14:40 خولەک هێزەکانمان لە دژی قەرەقۆلی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیەکیان ئەنجامدا کە دەکەوێتە نێون هەر دوو ناوچەی دادەر و سوارۆی سەر بە چیای جودی لە شرنەخ. لەم چوارچیوەیەدا کە سەنگەر و حەشارگەکانی ناو قەرەقۆلەکە کورزی قورسیان بەرکەوت، ژمارەی سەربازە کوژرا و بریندارەکان نەزانرا. سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکە بە تۆپ و هاوەن ناوچەی گردی چۆلیایان تۆپبان کرد.
هەمان ڕۆژ هێزەکانمان لە دەوروبەری گوندی ئۆسیانی سەر بە هەرێمی بەستای شرنەخ لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە سەر گردێک چالاکیەکیان ئەنجامدا. چالاکیەکە لە دژی یەکەیەکی پیادە و ئۆتۆمبیلێکی سەربازی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا 5 سەربازی دوژمن کوژران. یەکەیەکی سەربازی دوژمنیش کە دوای ئەو چالاکیە بۆ بەهاناوەچوونی سەربازەکان چووە ناوچەکە، بووە ئامانجی هێزەکانمان. لەو چالاکیەشدا سەربازێک کوژرا. یەکەکانی ئێمەش کە چالاکیەکەیان ئەنجامدا بە سەرکەوتوویی گەڕانەوە بۆ بارەگاکانی خۆیان.
ئاگری
سوپای داگیرکەری تورک ماوەیەکە لە ناوچەی بازیدی سەر بە ئاگری و دەوروبەری شارەکە لە سەر ڕێگای نێودەوڵەتی کەمین دادەنێت. هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگێریدا ئەم یەکەیەیان کۆنترۆل کرد و 5ی ئایار لە کاتژمێر 20:00 لەو یەکە سەربازیەی دوژمنیاندا. لەو چالاکیەدا کە لە دژی ئۆتۆمبیلە زرێپۆشەکان ئەنجامدرا، ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی سوپای تورک لە جۆری (کیرپی) لەناو برا. هاوکات 15 سەربازی دوژمنیش کوژران. سوپای داگیرکەر تورک دوای چالاکیەکە، تەرمی سەربازە کوژراوەکان و بریندارەکانی بە ئامبولانس لە ناوچەکە دوور خستەوە. داگیرکەران دواتر بە چەندین ئۆتۆمبیلی زرێپۆش دەستیان بە ئۆپڕاسیۆن کرد. لە نیوان داگیرکەران و هێزەکانی ئیمەدا شەڕێکی قورس ڕوویدا. لەو شەڕەدا کە تا 6ی ئایار بەردەوام بوو، هەر یەک لە هەڤاڵانمان ئازاد و پیرۆ و بریندار کە تا دوایین فیشەکیان شەڕیان کرد، شەهید بوون.
ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: ئازاد تاتوان
ناوی تەواو: نەوزاد پیربوداک
شوێنی لەدایکبوون: بلیس
ناوی دایک و باوک: دڵشا – نەجمەدین
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: 6ی ئایاری 2020 / ئاگری
نازناو: بریندار ماکو
ناوی تەواو: حوسێن ئابەرین
شوێنی لەدایکبوون:ماکو
ناوی دایک و باوک:موهاباد –عەلی
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: 6ی ئایاری 2020 / ئاگری
نازناو: پیرۆ سەرهات
ناوی تەواو: ئۆزەر ئینجە
شوێنی لەدایکبوون: قەرس
ناوی دایک و باوک: خانم - هالیس
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: 6ی ئایاری 2020 / ئاگری
هاوڕێمان ئازاد تاتوان لە ناوچەی تاتوانی بلیس لەدایک بوو، لە ناو خێزانێکی وڵاتپارێزدا پێگەیشت. هاوڕێ ئازاد لە تەمەنی لاویدا بە تێکۆشانی ئازادی ئاشنا بوو. لەگەڵ هەستە قوڵ و وڵاتپارێزیەکانی باکوری کوردستان بووە یەک و بۆ ئەوەی لە دژی داگیرکەران تێبکۆشێت، ساڵی 2005 بەشداریی ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. هاوڕێ ئازاد لە چەندین ناوچە خەباتی کرد و بۆ ئەوەی لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە شێوەیەکی چالاکانە تێبکۆشێت، دەربازی هەرێمی سەرحەد بوو. هاوڕمان ئازاد بەردەوام لە ناوچە گەرمەکانی شەڕ خەباتی کرد و لە ناوچەیەوە دەچووە ناوچەیەکی دیکەی خەبات. 24 کاتژمێر پێداویستیەکانی گەریلای جێبەجێ دەکرد. بە هەڵوێستە ڕەنجدەرانە و فیداکارانە و بە بەرپرسیارێتی گەورەوە خۆیەوە، بوو بە خاوەنی بەرپرسیارێتی گەریلا و ئەرکەکانی بە باشترین شێواز جێبەجێ دەکرد. هاوڕێ ئازاد هاوکات فەرماندەیەکی خاوەن ڕای گەریلایی خۆی بوو، لە دژی داگیرکەران چەندین جار چالاکی ئەنجامدا، ئەرکەکانی خۆی لە چوارچێوەی پێشەنگایەتیدا بە سەرکەتووترین شێواز جێبەجێ کرد. تا ئەو ساتەی شەهیدیش بوو، هاوڕێ ئازاد بە بێ وەستان خەباتی کرد و بوو بە یەکێک لەو هەڤاڵانەمان کە لەناو خەباتە سەربازیەکاندا پێشەنگ بوو، لە شەڕدا بە گیانێکی فیداکارانە شەڕی کرد و دواجار چووە ڕیزی کاروانی شەهیدانەوە.
هاوڕێ بریندار و پیرۆش لە تەمەنی لاوێتیدا بە تێکۆشانی ئازادی ئاشنا بوون و لە نزیکەوە قرکەریەکانی دوژمنیان لەسەر گەلی کورد بینی. هاوڕێ بریندار و هاورێ پیرۆ کە نەیانتوانی کۆمەڵکوژیەکانی دوژمن لە دژی گەلی کورد قبوڵ بکەن و زانیان کە دەبێت بۆ ئەوەی تێکۆشان بێننە ئاستێکی باڵاتر، دەبێت ڕوو لە شاخەکان بکەن و بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببن. هاوڕێکانمان دوای ئەوەی بەشداریان لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد، بە فیداکاری و گیانی خۆنەویستەوە خەباتیان کرد و دوای ماوەیەکی کورت بوون بە گەریلای زیرەک. هەر دوو هاوڕێمان کە لە هەرێمی سەرحەد تا دوا هەناسەیان بە گیانێکی فیداکارانەوە بەردەوام بوون لە خەبات، لە دژی دوژمن بە فیداکارانە شەڕیان کرد و شەهید بوون.[1]
#07-05-2020#