لە ئەوروپاوە، 47 پارت، ڕێکخراو و ڕێکخستنی کورد، داوایان لە هەموو ڕێکخراو و دەزگا کورستانییەکان کرد لەسەر زینی #وەرتێ# بێدەنگ نەبن و هەڵویستی هاوبەش نیشان بدەن.
لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا، لەسەر دۆخی زینی وەرتێ، 47 پارت و ڕێکخراوی کورد لە ئەوروپا، داوایان لە هەموو ڕێکخراو و ڕێکخستنەکانی کوردستان کرد کە لەسەر مەترسییەکانی زینی وەرتێ (زینی ئەستێرۆکان) بێدەنگ نەبن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئێمە پارت و ڕێکخستن و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە ئەوروپا کە لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ناومان هاتووە، دەبینین کە داگیرکەران بە تایبەت دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک، لەناو هەوڵدانێکی چەپەڵ و گڵاودان.
لە بەردەوامیدا بە ئاماژەدان بە کردەوە دوژمنکارانەکانی دەوڵەتی تورک، لە ڕۆژئاوا، باشور و پلانداڕشتنی مەترسیدار لە زینی وەرتێ هاتووە: بە ئاشکرا دەبینین و دەڵێن کە ئەم دەوڵەتە دەیەوێت هێزە کوردییەکان بەشەڕ بدات، لە بەرامبەر ئەم پیلانە لەسەر گەلەکەمان ئێمە کە خۆمان بە هێزی پێشەنگی گەلی کوردستان دەبینین، بێدەنگ و بێ کاردانەوە بین؟
لە بەردەوامی هاتووە: داوا لە هەموو پارت، ڕێکخراو، دەزگا و ڕێکخستنە کوردستانییەکان لە ئەوروپا دەکەین، پێویستە بە دەنگ، هەڵویست و کاردانەوەی هاوبەش هەستینە سەرپێ، ئێمە بەر لە هەموو شتێک و هەموو کەسێک، هێزە سەرەکییەکانی کوردستانین، بە تایبەت ئەوانەی لە ناوچەکەن، پێویستە لەدژی ئەم مەترسییە هەستن و نەچنە ناو کایەی دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە و نەبنە هۆکار کە جارێکی دیکە لە خاکی پیرۆزی کوردستان خوێن بڕژێت.
لە کۆتاییشدا هاتووە: بەم هەڵویست و هەوڵە هاوبەشە، داوا لە ڕای گشتی جیهان و دەوڵەتە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ دەوڵەتی تورک دەکەین، پێویستە نەبنە هاوبەشی ئەم سیاسەت و پیلانە ماڵوێرانکەرەی دەوڵەتی تورک، بە پێچەوانەوە، پێویستە مرۆڤایەتی و ویژدانی جیهان، شانبەشانی تێکۆشانی گەلی کوردستان بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان جێ بگرێت.
ناوی ئەو پارتی و ڕێکخراوانەی بانگەوازییەکەیان واژۆ کردووە:
- یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
- بزوتنەوەی گۆڕان
- کۆنگرەی کۆمەڵگای کوردستان – ئەوروپا (کەجەدە – ئە)
- بزووتنەوەی ژنانی کوردستان- ئەوروپا (تەژەکە – ئە)
- حیزبی شیوعی کوردستان
- حیزبی زەحمەتکێشان
- پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان (پادێ)
- تەڤگەری ئازادی
- پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)
- پارتی دیموکراتی کوردی سوریا (پەدەکەسە)
- پارتی چەپی کوردی سوریا
- بزووتنەوەی نۆژەنی کوردستان – سوریا
- پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا
- پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا
- پارتی ڕێککەوتنی کورد لە سوریا
- پارتی چاکسازی کورد لە سوریا
- پارتی سەوزی کوردستان لە سوریا
- #پارتی دیموکراتی کوردستان#ی لە سوریا
- پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی لە سوریا
- پارتی ئیسلامی کوردستان
- پارتی کۆمۆنیستی کوردستان
- بزووتنەوەی کاوە
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (#پژاک#)
- یەکێتی شۆڕشگێڕی کوردستان
- کۆمەڵگای دیموکراتی و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)
- کۆمەڵگای ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)
- پلاتفۆرمی هۆرام
- پلاتفۆرمی زاگرۆس
- پلاتفۆرمی یارسان
- یاری کورد
- بزوتنەوەی چاند و هونەری کورد- تەڤچاند
- فیدراسیۆنی عەلەویانی کوردستان (فەدا)
- فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی ئێزدی (ناڤ – یەک)
- Kurdische Zentrum Berlin
- کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان
- ئینیستیتوی کوردی – ئەڵمانیا
- ئینیستیتوی کوردی – بروکسەل
- ئەنجومەنی شەنگالی دەرەوەی وڵات (مەشەدە)
- یەکێتی مامۆستایانی کوردستان (یەمەکە)
- یەکێتی ئیزدیانی سوری
- Kurdisch Gemeinde Brandenburg - Berlîn
- Dachverband der Êzidischen Frauenräte
- DKF (Deutsch-kurdisches Forum) e.V Dresden
- کۆنگرەی گەلی میزۆپۆتامیا
- پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا
- Kurdistan human rights Association[1]
#09-05-2020#