ئەنجومەنی ژنانی #هەدەپە# بە بۆنەی ڕۆژی دایکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە
'دایکانی کورد لە گۆڕستانەکان پارێزگاری لە گۆڕی منداڵەکانیان دەکەن'
هەندێک دایک چەندین ساڵە بەدوای ئێسک و پروسکی منداڵەکانیاندا دەگەڕێن، هەندێکیان بە ناچاری تەرمی منداڵەکانیان لە ئامێری ساردکەرەوەدا هەڵگرت، هەندێکیان تەرمی منداڵەکانیان لە ڕێگەی پۆستەخانەوە وەرگرتەوە، منداڵی هەندێک کەس لە پرسوس، ئەنقەرە، #ئامەد# و گازی کۆمەڵکوژ کران، هەندیک دایک کێلی گۆڕی منداڵەکانیان لێکردەوە بۆئەوەی سەربازە تورکەکان گۆڕەکانیان نەشێوێنن، هەندێکیان کێلی منداڵەکانیان شکاند، هەندێک داییک منداڵەکانیان لە کانەکانی خەڵوز و کارگەکان لەدەستدا، ڕۆڵەی هەندێک دایک بۆ ئەوەی بتوانن گۆرانی بڵێن و کۆنسێرت پێشکەش بکەن، ژیانیان لەدەستدا.
هاوپەیمانی هەدەپە-مەهەپە لە لایەک لەسەر شاشەی تەلەڤزیۆنەکان لە ڕێگەی ئەو منداڵانەی کە دیاری بە دایکیان دەدەن، بانگەشە دەکات، لە لایەکی ترەوە والە دایکی کورد دەکات کە بچن و پارێزگاری لە گۆڕی منداڵەکانیان بکەن و لە ڕێگەی پۆستەخانەوە تەرمی منداڵەکانیان بۆ دەنێرێتەوە.
هەروەها لەم دۆخەدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە لە ڕۆژی دایکاندا بە ملیۆن ژن لە ماڵەوەدان و ڕەنجیان نابینرێت و ڕووبەڕووی توندوتیژی پیاو دەبنەوە. دەسەڵاتداری هاواری ژنانی نەبیست کە منداڵەکانیان لەبەرچاویان کوژران و بە بانگەشەی 'دایکی پیرۆز' بە سیاسەتی داگیرکەری و بە سیستمی کاپیتالیزمی پیاو ڕەنجی ژن دەخون.
'جوانترین دیاری بۆ دایکان وڵاتێکی ئازادە'
دایکان لەگەڵ ئەو هەموو ئازارە تێدەکۆشن. جوانترین دیاری ئێمەش بۆ دایکان وڵاتێکی ئازاد دەبێت.
دەسەڵات لە سەر دایکان سیاسەتی شەڕ بەڕێوەدەبات، پێویستە باش بزانێت، ئێمەی ژن لەسەر ئەم خاکە فرمێسکی زۆرمان ڕشتووە، بۆ داهاتوویەکی دیموکرات و ئازاد کە بۆ نەوەی نوێ بەجێی بهێڵین، ئێمە بەردەوامی بە تێکۆشانمان دەدەین.[1]
#10-05-2020#