سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (10104) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1189) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (411) لە #هەولێر#، (159) لە #سلێمانی#، (618) لە #دهۆک#، (1) لە ڕاپەرین. (8915) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 ڕۆژ ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (264) هاووڵاتی بوو.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (1059) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (359) هەولێر، (383) سلێمانی، (315) دهۆک، (0) #هەڵەبجە#، (0) ڕاپەرین، (2) #سۆران#.
ئەنجام هیچ تووشبوویەکی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.
(11) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆیسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای هەولێر دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە وەباری تەندروستیان تەواو جێگیرە.
کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (49863) پشکنین بووە.
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (391) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (361) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنها (25) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
7ی ئایاری2020