ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی
هەپەگەهەپەگە لەبارەی چالاکیەکە بەم شێوەیەیە:
11ی ئایار کاتژمێر 11:00 هێزەکانمان لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی ستونێ چالاکیان ئەنجامدا. گورزی گەورە لە سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن دران. ژمارەی سەربازە کوژراوەکان نەزانرا.
فڕۆکە جەنگیەکانی تورک گوندی میرخانا و کەستایان بۆردومان کرد
لە نێوان 12ی ئایار کاتژمیر 16:00 و 13ی ئایار کاتژمێر 01:00 دا فڕۆکە جەنگیەکان و هەلیکۆپتەری شەڕی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی
سیدەکانسیدەکانی باشووری کوردستان گوندی میرخانایان بۆردومان کرد. بەهۆی بۆردومانەکەوە زیان بەر باخچە و ڕەزی هاوڵاتیان کەوت.
12ی ئایار کاتژمێر 12:00 فڕۆکە جەنگیەکان شەڕ گوندی کەستای هەرێمی مەتینای سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. بەهۆی بۆردومانەکەوە هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.
[1]
13-05-202013-05-2020