دەروازە بازرگانییەکانی پارێزگای #کرماشان# لەگەڵ هەرێمی کوردستان کاتەکانی کارکردنیان لە 17 کاژێرەوە بۆ 20 کاژێر زیاد کردووە و 50٪ی کاڵای نانەوتیی ئێران لە کرماشانەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:25%;float:right;=KTML_Quote_Icon=📊=KTML_Quote_Content=ا (2019) پێنج ملیۆن و 670 هەزار تۆن کاڵا و شتومەک بە بەهای دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار لە پارێزگای کرماشانەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە.=KTML_Quote_End=بێهزاد باباخانی، بەرپرسێکی پارێزگای کرماشانە و لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی قەبارەی هەناردەکاری کاڵا و شتومەک لەو پارێزگایەوە و زیادبوونی ئەو بارهەڵگرانەی کە کاڵا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دەگوازنەوە، کاتنی کارکردنیان لە دەروازە بازرگانییەکان زیاد کردووە.
باباخانی ئاماژەی بەوە کرد، لە شەش دەروازەی فەرمی و نافەرمیی ئەو پارێزگایە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، ئێستا دەروازەکانی #پەروێزخان# و شێخ سەڵە و #شۆشمێ# بە ڕووی کاری بازرگانیدا کراوەن.
لەلایەکی دیکەوە خەلیل حەیدەری، بەڕێوەبەری پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردووی هەتاویدا (2019) پێنج ملیۆن و 670 هەزار تۆن کاڵا و شتومەک بە بەهای دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار لە پارێزگای کرماشانەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە.
خەلیل حەیدەری باسی لەوە کرد، نیوەی کاڵا نانەوتییەکان کە لە ئێرانەوە هەناردەی عێراق دەکرێن، لە ڕێگەی پارێزگای کرماشانەوە دەبێت.
هەروەها حەیدەری ئەوەی خستەڕوو، بە تەنیا لە مانگی نەورۆزی ئەمساڵدا (2020) زیاتر لە 284 تۆن کاڵا بە بەهای 113 ملیۆن دۆلار لە دەروازە بازرگانییەکانی کرماشانەوە هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کراون.
بە گوتەی حەیدەری، ئەو کاڵایانە کە لە کرماشانەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان و عێراق کراون بریتین لە دۆشاوی تەماتە، شووتی، کاڵەک، سێو، شیر، قەیماخ، بیسکیت، خەیار و باینجان.[1]
#18-05-2020#