کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,102
وێنە
  124,409
پەرتووک PDF
  22,120
فایلی پەیوەندیدار
  126,463
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپەیان ئیدانەکرد
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپەیان ئیدانەکرد
حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپەیان ئیدانەکرد
48 حیزب و ڕێکخراوەی کوردستانی لە ئوروپا ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و دەستبەسەرداگرتنی 5 شارەوانیی تری #هەدەپە#یان ئیدانەکرد.
لە ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەی ئەو 48 حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەدا هاتووە دەوڵەتی تورکی فاشیست – داگیرکەر و چەوسێنەر، کە دوژمنی کوردانە هێرشە سەربازییەکانی لە چوار پارچەی کوردستان بەردەوامن. بۆمب بەسەر باکوور، باشوور، ڕۆژئاوادا دەبارێنێت و هەموو ڕۆژێک ژنان و منداڵان و بە تەمەنەکان و هاووڵاتییانمان دەکوژێت و سروشتی کوردستان کاول و تاڵان دەکات.
ئەو 48 حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییە سەرنجیان خستەسەر زۆربوونی کردەوە فاشیستییەکان لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا و ڕایانگەیاند، ڕژێمی تورکی فاشیست بەو هێرشانە و بەو هەڵسوکەوت و نزیکبوونەوانە تورکیای کردووەتە زیندان و کوردستانی کردووەتە دۆزەخ.
لە ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەدا باسی ئەوەکراوە، گەلی کورد لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە 31ی ئاداری 2019دا جارێکیتر وانەی پێویستی بە دەوڵەتی تورکی فاشیست دادایەوە و ئەوەشیان ڕاگەیاند سەرباری هەڕەشەکانی ئەردۆغان کە دەیوێت 'ئێمە قەیوم دادەنێین' و گوشار و زۆرداری و ملهوڕیی لەگەلەکەمان دەکرد، بەڵام گەلەکەمان 64 شارەوانیی بەدەستهێنا. بەڵام دەوڵەتی تورک بە ماوەیەکی کورت دوای هەڵبژاردن جارێکیتر دەستیگرتەوە بەسەر شارەوانییەکانی هەدەپەدا لە کوردستان. یەک بە یەک هەڵیکوتایەسەریان و هاوسەرۆک شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرە هەڵبژێردراوەکانی دەستگیر و زیندانیکرد، زۆربەی ئەو شارەوانییانەی لە هەڵبژاردنی 31ی ئاداردا گەل و هەدەپە تیادا سەرکەوتوبوون و بەدەستیانهێنابوو دەستیان بەسەردا گیراوە. چەتەکانی ئاکەپە / مەهەپە کە پێشەنگایەتی بۆ دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەر دەکەن، لە دوایین دەستبەسەرداگرتنیاندا بە زۆر دەستیان بەسەر شارەوانییەکانی هەدەپەی سێرت، مسرج، هاوێل و ڤارتین دا گرت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەو هاوسەرۆک شارەوانییانە دەستگیر و زیندانیکراونە قەیوم لە شوێنەکانیناندا دانراون.
ئاماژە بەوەشکراوە #وەزارەتی ناوخۆ#ی تورکی فاشیست لە کاتی پەتای کۆرۆنادا بە بەردەوامی قەیوم بەسەر شارەوانییەکاندا دادەسەپێنێت... ژمارەی ئەو شارەوانیانەی گەلەکەمان کە لە ماوەی ساڵێکدا قەیومان بەسەردا داسەپێنراوە گەیشتە 53 شارەوانی. لە 65 شارەوانی تەنها 12 شارەوانی ماون، کە دەستیان بەسەردا نەگیراوە.
'تاکە شارەوانیی هەدەپە کە قەیومی بەسەردا دانەسەپێنراوە شارەوانیی قەرەسە'
ئەو شارەوانییانەی کە لە دەستی گەلەکەماندا ماون بریتین لە: لە پارێزگای سەمسور شارەوانیی کۆمور، لە ئاگری شارەوانییەکانی بازید و گیادن، لە #ئامەد# شارەوانییەکانی چنار و پیران، لە خارپێت شارەوانیی ساریجان، لە ئەرزۆم شاروانیی قەرەچۆبان، هەروەها شارەوانییەکانی قەرس، شڕنەخ، سلۆپی و بالڤەرەن. تاکە شارەوانیی هەدەپە کە قەیومی بەسەردا دانەسەپێنراوە شارەوانیی قەرسە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بێدەنگیی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان بەبیرهێنراوەتەوە و تیایدا هاتووە تاکە شتێک کە هێرشی دوژمن تێکدەشکێنێت، بێگومان بەرخودان و پێداگریی گەلەکەمانە. بۆیە گەلی تورک و گەلانی تر کە داوای دیموکراسی دەکەن دەبێت لە دژی ڕژێمی فاشیستی داگیرکەر، کە هێرش دەکاتە سەر کوردستان، پشتیوانی لە لەگەلەکەمان بکەن، هاوپەیمانی دروست بکەن، لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلەکەمان دەنگی خۆیان بەرزبکەنەوە و بەرەنگاری بکەن.
دیکتاتۆریی ئاکەپە / مەهەپە بە عەقڵییەتی فاشیست و تاڵانکەریان، ڕژێمێکی کودەتان. کودەتاکەری دژ بە دیموکراسین، بە تایبەتی دوژمنی ئیرادەی گەلەکەمانن لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا. ئەو تایبەتمەندییەی دەوڵەتی تورک بە بڕیاری ئەمدواییەی 'لێبوردنی باخچەلی' باشتر خۆی دەرخست. ڕژێمێک کە بەرپرسەکانی گروپە مافیاییەکان و تاوانبارانی ئاسایی لە زیندانەکان ئازاد کرد، زیندانییە سیاسییەکان، کە زۆربەیان کوردن لە ناو بەرداشی زوڵم و پەتادا ڕاگرتووە.
ئەو حیزب و ڕێکخراوە کوردستانیانە ڕایانگەیاند، دەوڵەتی تورک با باش بزانێت، کە سیاسەتی توندوتیژی و گوشار لە باکووری کوردستان ناتوانێت ئەنجامی هەبێت و باسی ئەوەیانکردووە بەڵام بۆ ئەوەی ڕووخانی خۆیان ڕابوەستێنن و دەسەڵاتی خۆیان بەردەوامی پێ بدەن پێداگری لەسەر توندوتیژیی فاشیستانە و سیاسەتی هێرشکارانە دەکەن. هەرگیز ناتوانن بە هێرشە فاشیستییەکانیان، بە دەستگیرکردن و زیندانیکردنەکانیان ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن، گەلەکەمان هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی داگیرکەر بۆ سەر هەموو پارچەکانی کوردستان تێکدەشکێنێت و داگیرکەریی کۆماری تورکیای فاشیست زوو، یان درەنگ لە ناو دەبەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک نەک تەنها بۆ سەر باکوور و ڕۆژئاوان، بەڵکو لە مێژە هێرش دەکاتە سەر باشوور، لە باشوور هێرشی ئاسمانی و ئۆپراسۆن ئەنجام دەدات. هەوڵ دەدات باشووری کوردستان لە ڕووی ئابووری، سیاسی و دیپلۆماتیکەوە تەنگاو بکات. لەوێ چەندین بنکەی سەربازیی بۆ خۆی دروستکردووە. ئێستاش هەوڵ دەدات کوردان لە باشووری کوردستان بکات بە گژی یەکتردا. بە تایبەتی دەیەوێت لە زینی وەرتێ پلانی 'براکوژی' جێبەجێ بکات.
ئێمە داوا لە گەلەکەمان لە باشوور و هەموو حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان دەکەین، کە ئەو پلانەی دەوڵەتی تورکی فاشیست پێکەوە تێکبشکێنین. ڕۆژی ڕۆژی یەکێتییە. ئێمە با پێکەوە لە هەر چوارپارچە پشتیوانیی نەتەوەیی و یەکێتیی نەتەوەیی بونیات بنێین. ئێمە بەرژەوەندیی سەرەکی و بنەڕەتیی گەلەکەمان ناکەین بە قوربانیی بەرژەوەندی و حساباتی بچوک. ڕۆژی ئەو ڕۆژەیە، کە ئێمە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانمان بخەینە سەروو هەموو شتێکی ترەوە. تەنها بەو هەڵوێست و شێوەیە لە تێکۆشان لە هەر چوارپارچەی دەتوانین سەربکەوین.
ناوی ئەو حیزب و ڕێکخراوە کوردستانیانە کە ڕاگەیاندراوەکەیان واژۆکردووە
ناوی ئەو حیزب و ڕێکخراوە کوردستانیانە کە ڕاگەیاندراوەکەیان واژۆکردووە بریتین لە:
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# (یەنەکە)
#بزووتنەوەی گۆڕان#
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا)
بزووتنەوەی ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا)
حیزبی شیوعی لە باشووری کوردستان
حیزبی زەحمەتکێشان لە باشووری کوردستان
پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدیان (پادێ)
بزووتنەوەی ئازادی
پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە)
پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (پەدەکەسە)
پارتی چەپی کورد لە سوریا
بزووتنەوەی نۆژەنی کوردستانی – سوریا
پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا (پەچەدەکەسە)
پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (ئەل پارتی)
پارتی چەپی دیموکرات لە سوریا
پارتی ڕێککەوتنی کورد لە سوریا
پارتی چاکسازیی کورد لە سوریا
پارتی کەسکی کوردستان لە سوریا
#پارتی دیموکراتی کوردستان#ی سوریا
پارتی کۆمۆنیستی کوردستان لە سوریا
پارتی ئیسلامیی کوردستان (پیک)
پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (کەکەپە)
بزووتنەوەی کاوە
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)
یەکێتیی شۆڕشگێڕی کوردستان
کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)
کۆمەڵگەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)
پلاتفۆرمی هۆرام
پلاتفۆرمی زاگرۆس
پلاتفۆرمی یارسان
یاری کورد
بزووتنەوەی هونەر و ڕۆشنبیریی کورد (تەڤ چاند)
کۆمەڵگەی کوردی شتوتگارت ئی.ڤی
فیدراسیۆنی عەلەوییەکانی کوردستان (فەدا)
فیدراسیۆنی کۆمەڵە ئیزدییەکان (ناڤ یەک)
ناوەندی کوردی لە بەرلین
کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان (جیک)
ئەنیستیتوی کوردی – ئەڵمانیا
ئەنیستیتوی کوردی – بروکسل
ئەنجوومەنی شەنگال لە دەرەوەی وڵات (مەشەدە)
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان (یەمەکە)
یەکێتیی ئێزدییانی سوریا (یەئەسە)
ناوەندی کوردیی براندبورگ – بەرلین
چەتری ئەنجومەنەکانی ژنانی ئێزدی
ئەنجومەنی ئەڵمانی – کوردی ئی. ڤی لە درسدن
کۆنگرەی گەلی میزۆپۆتامیا
پارتی ئازادیی میزۆپۆتامیا
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان[1]
#19-05-2020#
ئەم بابەتە 2,161 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 19-05-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-05-2020 (6 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: دەرەوە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 19-05-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-05-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,161 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!