یەکەم: بەپێی بەیانی ژمارە 35ی وەزارەتی ناوخۆ بۆماوەی 72 کاتژمێر لەیەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە هاتووچۆ ڕادەگیڕیت، پێویستە هاووڵاتیان لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتیدا پابەند بن پییەوە.
دووەم:بەپێپی بڕگەی دووەمی بەیانی ژمارە(35) ی وەزارەتی ناوخۆ
هاتووچۆی نێوان پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان ڕادەگیریت، بەوپێیە ڕیگا بەهیچ کەسێک نادریت لەپارێزگاکانی دیکەی هەرێم بەئاراستەی گەرمیان هاتوچۆبکات یان بەپێچەوانەوە بڕوات.
سییەم:ڕێگەی نێوان ئیدارەی گەرمیان و ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی حکومەتی عێراقی کە ڕیگاکانی(کەلارجەلەولا)(کەلارخانەقین)(کفری خورماتوو)(کفری جەباره و قەرەتەپە) دەگرێتەوە دادەخریت.
چوارەم:لەڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا سەرجەم بازاڕ و شوێنە گەشتیاری و گشتیەکان دادەخرین ڕێگانادریت بە گێڕانی پرسه و نۆجەژنە و چونە سەرقەبران، پارکەکان و شوێنی یاری منداڵانیش دادەخرین.
پێنجەم:ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان داوا لە مامۆستایانی ئاینی بەڕیز و موسوڵمانان و نوێژخوێنان دەکات لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هەمولایەکدا پابەند بن بەجێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە.
شەشەم:تیمەکانی تەندروستی و ئێشکگرییەکانی بەرێوەبەرایەتییە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان لەئەرکدا دەبن و لەخزمەتی هاووڵاتیانی خۆشەویست دا دەبن.
لەکۆتاییدا ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لەتەواوی دانیشتوانی سنوری گەرمیان دەکات و داواشدەکات وەک چۆن لەڕابردوودا هاوکار و هەماهەنگی جێبەجێکردنی بڕیار و ڕینماییە تەندروستییەکان بوون، لەڕۆژانی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانیشدا هەربەوجۆرە پشتیوانی سەرخستنی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنابن.
20-05-2020