سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (11117) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (870) هاووڵاتی لە (30) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (415) لە #هەولێر#، (125) لە #سلێمانی#، (330) لە #دهۆک#. وە (10247) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی (14) ڕۆژ ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە (24) کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (6) هاووڵاتی بوو.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (1010) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (440) هەولێر، (311) سلێمانی، (209) دهۆک، (2) #سۆران#، (48) ڕاپەڕین. دەرەنجام (18) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (15) پۆزەتیڤ: دوو ئافرەت تەمەنیان (45)، (35) ساڵ چوار کچ تەمەنیان (22)، (15)، (11)، (9) ساڵ، پینج پیاو تەمەنیان (53),(42)، (42)، (42)، (29) ساڵ، چوار کوڕ تەمەنیان (25)، (22)، (14)، (6) ساڵ، و دانیشتووی گەرەکی سەیداوە، کۆمەڵگای شاویس و بنەسڵاوە و هەولێر سیتی و دەڤەری #گەرمیان#ن.
پارێزگای سلێمانی (3) پۆزەتیڤ: دوو ئافرەتی تەمەن (45)، (22) ساڵ و پیاوێکی تەمەن (29) ساڵ یەک لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە و دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان هەبووە و دەستنیشانکران، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (63282) پشکنین بووە)
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (442) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (383) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنها (54) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#20-05-2020#