سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (11149) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (677) هاووڵاتی لە (30) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (283) لە #هەولێر#، (105) لە #سلێمانی#، (289) لە #دهۆک#. (10472) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 ڕۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی، کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە (24) کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (32) هاووڵاتی بوو.
2- پشکنین
لەماوەی (24) کاتژمێری ڕابردوودا؛ (1309) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (795) هەولێر، (296) سلێمانی، (218) دهۆک. ئەنجام (10) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (5) پۆزەتیڤ: پیاوێکێ تەمەن (85) ساڵ و (2) کوڕی گەنج تەمەنیان (16)، (12) ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن (19) ساڵ و کچێکی گەنجی تەمەن (13) هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی کۆمەڵگەی شاوەیسن لە شاری هەولێر.
پارێزگای سلێمانی (5) پۆزەتیڤ: (3) ئافرەت تەمەنیان (69)، (46)، (38) ساڵ و پیاوێکی تەمەن (44) ساڵ و کوڕێکی گەنجی (18) ساڵ، سێ لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان هەیە و دەستنیشانکران، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (64591) پشکنین بووە).
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (452) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (385) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنها (62) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسک و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#21-05-2020#