جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهيدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و لە تەواوی موسڵمانان لە کوردستان، عێراق و هەموو جيهان پيرۆز دەکەم. هيوادارم هاتنەوەی ئەم جەژنە هاندەری زياتری هەموومان بێت بۆ تەبايی، يەکڕيزی، لێبوردەيی، پێکەوەژيان و يەکترقبووڵکردن، لەگەڵ خۆيدا خێر و خۆشی بهێنێت و جەژن و بۆنەکانی داهاتوومان لە کەش و دۆخێکی باشتردا بکەينەوە.
جەژن لە کاتێکدا دێتەوە کە هەرێمی کوردستانيش وەک وڵاتانی ناوچەکە و جيهان، ڕووبەڕووی مەترسيی بڵاوبوونەوە و پەرەسەندنی زياتری پەتای ڤايرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتە هەمەلايەنەکانی بووەتەوە، بۆيە پێويستە هەموومان لە هەرێمی کوردستان پێکەوه، يەکڕيز و تەبا کار بکەين و هاوکار و يارمەتيدەر بين بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخە و تێپەڕاندنی سەختييەکان. تەنها بە کاری پێکەوەيی و تەبايی و هاوکاريی هەموو لايەکمان، وەک قەيرانەکانی پێشتر دەتوانين ئەم دۆخەش تێپەڕێنين و پێکەوه بەسەرياندا سەرکەوين.
لەم بۆنەيەدا دووپاتی دەکەينەوە کە سەرۆکایەتيی هەرێمی کوردستان وەک چەترێک دەبێت بۆ تەبایی و یەکگرتوویيی هەموو هێز و لایەنە سیاسیيەکان و پێکهاتەکانی کوردستان و نوێنەرايەتيکردنی هاووڵاتیان بە تەواوی جیاوازيی ئینتیمای حزبی و سیاسی و نەتەوەیی و ئایينی و کولتوورييەوە، لەم پێناوەشدا و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و باشترکردنی ژيان و گوزەرانی هاووڵاتيان، لە کار و هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت.
جەژنی ڕەمەزان لە هەمووان پيرۆز بێت، هيوای سەلامەتی و تەندروستييەکی باش بۆ هەمووان دەخوازم و داوا لە هاووڵاتيانی خۆشەويست دەکەم ڕێنمايييەکانی خۆپارێزی ڕەچاو بکەن.
خوای مەزن کوردستان و هەموو لايەک بپارێزێت.
#نێچيرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#23-05-2020#