بۆبەرێز.. سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
بابەت / داواکاری
چەند ساڵێکە داوای ئاشکراکردنی وردەکاری قەرزەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمەوە پشتڕاست کرابێتەوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا نە لای پەرلەمانی کوردستان و نە لای هاوڵاتیان ڕون نیە، بەتایبەت کاتێک سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتاری ڕۆژی 22 - 5 - 2020دا ئاشکرایکرد کە هەرێمی کوردستان 27 ملیار دۆلار قەرزدارە، لەکاتێکدا ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم و کۆمپانیای وردبینی دیلۆیت دەسکەوتنی دەیان ملیار دۆلاری فرۆشتنی نەوتی هەرێم دەخەنەڕو هەروەها حکومەتی فیدراڵی عیراقیش ڕایگەیاند کە دەیان ملیار دۆلاریان بۆ هەرێمی کوردستان ناردوە، لەساڵانی ڕابردودا ئەمە جگە لەداهاتە جۆراوجۆرەکانی دیکەی هەرێم، بۆیە بەپێویستی دەزانین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پەردە لەسەر قەرزەکان و لایەنی لێوەرگیراو و ماوەی قەرزەکان و چۆنێتی خەرجکردنی لابدات، بەتایبەت لەسەروبەندی ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدرالی عیراقدا کە هیوادارین شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی لێبکەوێتەوەو شەفافیەت و هەندێک سەقامگیری بۆ بژێوی هاونیشتیمانیان بگێڕێتەوە.
فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان
لە پەرلەمانی کوردستان
#23-05-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!