سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (11626) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (973) هاووڵاتی لە (30) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (332) لە #هەولێر#، (160) لە #سلێمانی#، (481) لە #دهۆک#. وە (10653) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 ڕۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (105) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (1298) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (379) هەولێر، (376) سلێمانی، (540) دهۆک، (3) ڕاپەڕین. دەرەنجام (20) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر:
(10) پۆزەتیڤ: (4) ئافرەت تەمەنیان (69)، (59)، (57)، (38) ساڵ، (4) پیاو تەمەنیان (69)، (50)، (39)، (29) ساڵ، (2) منداڵ تەمەنیان (9)، (5) ساڵ، چوار تووشبوو بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێرە، چوار تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە، دوو تووشبووەکەیتر پاسەوانن لە پارێزگای بەغداد گەڕاینەوە، دانیشتووی شارەدێی عەنکاوە، کۆمەڵگای تۆبزاوە و گەڕەکەکانی سەفین و گوڵان و فەرمانبەرانن لە شاری هەولێر.
پارێزگای سلێمانی:
(10) پۆزەتیڤ: (4) ئافرەت تەمەنیان (63)، (57)، (42)، (37) ساڵ، (6) پیاو تەمەنیان (68)، (60)، (47)، (32)، (29)، (26) ساڵ، حەفت لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون دوو لە تووشبووان نیشانەیان هەیە، تووشبوێکیان دانیشتووی ناحیەی حاجی ئاوایە و نۆ تووشبووەکەی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (67564) پشکنین بووە)
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (496) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (403) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (88) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#24-05-2020#