وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئایاری 2020 ئاماری مردووانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپێی پارێزگاکان بڵاوکردەوە.
ئاماری مردووان بەهۆی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان تا رۆژی 27-05-2020
|
|
|
|
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا 128 کەس لە باکووری کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە. لەسەر ئاستی باکووری کوردستان پارێزگای دیلۆک زۆرترین گیانلەدەستدانی لێ تۆمارکراوە کە 18 کەسە. هەروەها لەسەر ئاستی تورکیا ئیستەنبووڵ زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدانی لێ تۆمارکراوە کە 2 هەزار و 180 کەسە.
لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا لە 11ی ئاداری ئەمساڵدا، ئەوە یەکەمینجارە وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ژمارەی مردووان بە کۆرۆنا بەپێی پارێزگاکان بڵاودەکاتەوە. پێشتر ڕۆژانە کۆی گشتی تووشبووان و مردووان بە ڤایرۆسەکەی بڵاودەکردەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا کە ئێوارەی سێشەممە بڵاوکراوەتەوە. تائێستا 158 هەزار و 762 کەس لە تورکیا و باکووری کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە چوار هەزار و 387 کەس گیانیان لەدەستداوە و 121 هەزار و 507 نەخۆشیش چاکبوونەتەوە.
ئاماری مردووان بە کۆرۆنا لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان:
قارس: 6 کەس
ئەرزینجان: 2 کەس.
ئەرزەڕۆم: 11کەس
چەولیک: 3 کەس
بەدلیس: 3 کەس
جۆلەمێرگ: 1 کەس
وان: 10 کەس
مووش: 7 کەس
مەڵەتی: 17کەس
#ئامەد#: 7کەس
رووها: 15کەس
سەمسوور: 13 کەس
دیلۆک: 18کەس
خارپێت: 4کەس
سێواز: 11کەس[1]
#27-05-2020#