ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە# لە بارەی چالاکیەکانی گەریلا و بوردومانی سوپای داگیرکەرەوە ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیێندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان لە 24ی ئایار کاتژمێر 12:00 لە سەر ڕێگاری جۆلەمێرگ، لە ناوچەی دەراوی تاڵ ناوەندێکی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان کردووەتە ئامانج. لە نزیکەوە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو لە هێزەکانی دوژمنیان داوە، لەو چالاکیەدا ژمارەیەک سەرباز کوژران و بریندار بوون کە ژمارەیان نەزانرا.
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشێکی ئاسمانیان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. لەو چوارچێوەیەدا؛
26ی ئایار کاتژمێر 10:30 خولەک فڕۆکە جەنگیەکان دەوروبەری گوندی ڕووسێی سەر بە هەرێمی هەفتانینیان بوردومان کرد.
27ی ئایار کاتژمێر 04:30 خولەکیش فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی ساجای سەر بە هەرێمی زاپیان بوردومان کرد.
لەو بوردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.[1]
#28-05-2020#