سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (12031) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (984) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (269) لە #هەولێر#، (83) لە #سلێمانی#، (632) لە #دهۆک#. وە (11047) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 ڕۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (27) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (985) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (454) هەولێر، (228) سلێمانی، (303) دهۆک. دەرەنجام (34) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (12) پۆزەتیڤ: (5) پیاو تەمەنیان (55)، (51)، (51)، (50)، (31) ساڵ و (5) ئافرەت تەمەنیان (29)، (26)، (24)، (23)، (23) ساڵ و (2) کچی گەنج تەمەنیان (18)، (18) ساڵ، حەفت لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، پێنج لە تووشبووان بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، شەش لە تووشبووان دانیشتووی شارەدێی عەنکاوەن، شەش تووشبووی تر دانیشتووی گەڕەکەکانی گولان و کامەران ستی و کۆمەڵگای پیرزین و بنەسڵاوەن.
پارێزگای سلێمانی (22) پۆزەتیڤ: (12) پیاو تەمەنیان (69)، (63)، (59)، (57)، (47)، (43)، (41)، (37)، (30)، (29)، (29)، (26) ساڵ و (9) ئافرەت تەمەنیان (69)، (58)، (48)، (41)، (41)، (39)، (32)، (29)، (21) ساڵ و کوڕێکی گەنج تەمەن (15) ساڵ، (8) تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، (14) تووشبووی نیشانەی نەخۆشیان هەیە، (21) تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و یەک و تووشبوو دانیشتووی وارماوەیە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (72122) پشکنین بووە)
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (566) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (409) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (152) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#28-05-2020#