وەڵامی نامەکەی هۆزات و بایک بەمشێوەیەیە:
زیاتر لە 150 ژن لە ڕێکخراوەکانی ژنان، چالاکوانان، نووسەران و ئەکادیمییەکان نامەیەکی کراوەیان بۆ سەرۆکی پەدەکە بەڕێز #مەسعود بارزانی# و بۆ هاوسەرۆکانی یەنەکە بەڕێزان لاهور تاڵەبانی و #بافڵ تاڵەبانی# و هاوسەرۆکانی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات و جەمیل بایک نارد و ئێمە بە دڵخۆشییەوە نامەکەمان خوێندەوە. بەهۆی ئەو نامەیەوە، ئێمە سپاسیان دەکەین و بۆ ئێمە بوونە هێزێکی گەورە.
پەیامی ژنان، کە دوای ڕووداوی قەیران لە نێوان پەدەکە و #پەکەکە# لە ناوچەی زینی #وەرتێ#ی #قەندیل#، کە بە شێوەی نامەیەکی کراوە بڵاوکرایەوە زۆر مانادار و هێژایە. شەڕ لەگەڵ سروشتی ژن نایەتەوە. هەر خۆی لە خۆیدا شەڕ بەهۆی عەقڵییەتی باڵادەستی پیاو و سیاسەتی ئەوانەوە ڕوودەدات. ژنان کە ڕۆڵەکانیان، هاوسەر، خوشک و برای خۆیان لە دەست دەدەن، لە سەرتاسەری مێژوودا هەموو کات لە دژی شەڕ وەستاونەتەوە. ئێستاش ئەو هێزەی پێشەنگایەتی بۆ دژایەتیکردنی شەڕ دەکات ژنانن. ژنانی کوردیش هەموو کات لە دژی شەڕ وەستاونەتەوە، لە شەڕی عەشیرەکانیشدا چوونەتە نێوانیان و وایانکردووە، کە ئاشت ببنەوە و ڕێبکەون. لەبەر ئەو کولتور و ڕۆشنبیرییە مێژووییە لەو بڕوایەداین، کە حیزبەکان و سیاسەتمەدارانی کورد ئەو بانگەوازەی ژنان ببینن.
هەر کات عەقڵییەتی باڵادەستخوازیی پیاو لاوازکرا و ڕێ و ڕێبازی بیر و ڕامانی ژن لەسەر ژیانی کۆمەڵگە و سیاسەت باشتر کاریگەریی دروستکرد، ئەو کاتە لە دونیادا شەڕ کۆتایی پێدێت و ئاشتی باڵادەست دەبێت. ئێمە ئەو بانگەوازەی ژنان نەک تەنها بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان حیزبە کوردییەکان بە گرنگ دەزانین، بەڵکو هاوکات بۆ هەموو مرۆڤایەتیی زۆر بە گرنگی دەزانین. لەم دونیایەدا کە پیاو تیایدا باڵادەستن، ژن نوێنەرایەتیی ویژدانی کۆمەڵگە دەکات.
ژنان دەزانن لە کوێ دەبێت با ببێت، شەڕ عەقڵییەتی باڵادەستیی پیاو بەهێزتر دەکات. هەر هەڵوێستێک کە لە دژی شەڕ دەوەستێتەوە، بەشێک لە تێکۆشانی ئازادیی ژنانە. وتەیەک هەیە 'لەو ناوچانەدا کە شەڕ ڕوودەدەن، لە پێش هەموو شتێکەوە ڕاستی دەمرێت'. لەو ناوچانە کە شەڕ ڕوودەدەن لە بنەڕەتدا زیان بەر دیموکراسی و ئازادی دەکەوێت. لەبەر ئەوانەش، زۆر هێژایە کە ژنان بانگەوازەکەیان لەسەر بنەمای یەکێتیی نێوان کوردان نووسیوە و سەرنجیان خستووەتە سەر ڕۆڵی کوردان بۆ دیموکراتیککردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان. کورد بەو ڕۆڵەی خۆی دەتوانێت زۆر زیاتر ژیانی ئازاد و دیموکراتیکی کوردان بەهێز بکات و هەبوون و دەستکەوتەکانی کورد بپارێزێت.
ئەو بانگەوازەی ژنان، کە دۆستانە و لە دڵەوە بۆ یەکێتیی کوردان کردویانە، بۆ ئێمە ئەرکێکە، کە دەبێت بەدیبهێنرێت. دەستنیشانکردنی 'مەترسیی سەر کوردان لەو ڕێگەوە لە ناو ببەن، دەتوانرێت دەرفەتی لەو شێوەیە بەکار بهێنرێت' ئەرکی ئێمە لەم سەردەمەدا ئەوەمان بیردەخاتەوە. ئێمە دەمانەوێت بڵێین، کە لەبەر ئەو هەستیارییەی ئەوان ئێمە خۆمان بە قەرزراریان دەزانین.
دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی ڕێگری لە ژیانی دیموکراتیک و ئازادی کوردان بە ڕۆشنبیریی و ناسنامەی خۆیانەوە بکات، هێرش دەکاتە سەر داواکانی کوردانی بۆ دیموکراسی و ئازادی و دەیەوێت دەستکەوتەکان لە ناو ببات. دوژمنایەتیکردن بەرامبەر بە ژنان و دوژمنایەتیکردن بەرامبەر بە کوردان پێکەوە بەڕێوەدەچێت. هەر دوای بانگەوازی ژنان بۆ یەکێتی و ئاشتیی نێوان کوردان، هێرش لە دژی ژنانی کورد کرا و ئەوەش سەلمێنەری ئەو کارەکتەرەیە. گەورەترین ترسی دەوڵەتی تورک لەو تۆڕی پشتیوانییەیە، کە ژنانی کورد لەگەڵ ژنانی تورکیا و ژنانی هەموو ناوچەکانی جیهاندا دروستیانکردووە. ئەوە لە بەرامبەر کردەوە و سیاسەتە داگیرکەر و قڕکەرەکانی خۆی، لە بەرامبەر عەقڵییەتی فاشیستی باڵادەستی پیاو و سیاسەتیان بۆ شەڕ بە ڕێگر دەزانێت. لەبەر ئەوەش هێرشی کردە سەر ئەو ژنانەی، کە بۆ ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشن.
ئێمە لەو بڕوایەداین ژنانی ئازادیخواز و دیموکراتیک لە سەرتاسەری جیهاندا دۆست و خوشکی ژنانی کوردن. ئەگەر ژنانی دونیا لەگەڵ ژنانی کورد لە دژی ناهەقی و شەڕی چەپەڵ بە شێوەی هاوبەش تێکۆشن، ئەوا لە دونیایەکی دیموکراتیک و ئازاد کە شەڕی تیادا نەبێت، باشتر و زیاتر نزیک دەبیننەوە. کارەکتەری سەدەی 21 لە ڕووی تێکۆشانی هاوبەش و پشتیوانیی ژنان دەستنیشان دەکرێت. ئێمە هاوکات ئەو بانگەوازەی ژنان وەک بانگەواز بۆ تێکۆشانی هاوبەشی ژنان لە دژی هێزەکانی دوژمنی ئازادی و دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەبینین و لێی تێدەگەین. ئێمە پشتیوانی لە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیی ژنان لە دونیادا دەکەین. بانگەوازەکەیان بۆ ئێمە هەموو کات دەبێتە ئەرکێک کە دەبێت بەدی بهێنرێت.
لەسەر ئەو بنەمایە دەڵێین، بۆ داواکەیان بۆ یەکێتیی نەتەوەیی و ئاشتیی نێوان کوردان، ئێمە هەوڵ دەدەین بە کردەوە وەڵامدەر دەبین و بە ڕێزەوە سڵاو لە هەموو ئەو ژنانە دەکەین، کە بۆ دیموکراسی و ئازادی تێدەکۆشن.[1]
#29-05-2020#