لەزاری خۆیەوە:
وەکو خۆم، هەرچی کاری زمانەوانی و فەلسەفیە، بەتێکۆشان و بەوەدواکەوتنی مەیدانی خۆم بوە، واتە لە هیچ زانستگەیەکم نەخوێندوە و بەڵگەی خوێندەواریم (نۆیەمی ناوەندیە)، من هەموکات وتومە، گەورەترین و بێوێنەترین زانستگە، دەرون و مێشکی خۆمانە، تاکو هەم بەم وتەیە سەرکەوتوم و سەرکوتویەکان بەرەوپیلەوەی دێن.
سابیر ژاکاو، لەدایکبونی ساڵی 1991، لە شاری #نەغەدە#ی پارێزگەی #ورمێ#یە، ئێستاش نیشتەجێی شاری #پیرانشار#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم.
بەشێوەی مەیدانی و زانستی کارم لەسەر زمانەوانی کردوە و چەندین بەرهەمی چاپنەکراو و وتوێژی زانستی پێوەندی بەزوان و فەلسەفەم لە گۆڤار و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە هەیە.
دو ساڵە بەشێوەی زانستی و ڕاستەوخۆ لە شاری پیرانشار، فێرگەی زوانی کوردیم هەیە و وانەوێژی دەکەم.
سێ پەرتوکم لەژێر چاپن، دویان پەروکی زمانەوانین بەناو (پرشەدارێکی زمانەوانی) کە لە دو بەرگ پێکهاتوە، بەرگی یەکەم ڕێنوسی هەر چوار دیالێکتی زوانی کوردی: کورمانجی، هەورامی، کەڵهوڕی، سۆرانی پێکهاتوە و بەرگی دوەم لە مۆرفۆلۆژی و وشەسازی پێکهاتوە.
پەرتوکێکیش وەکو دەستنوسەکان و نوسراوەتایبەتەکانم تێکەڵ لە فەلسەفە و کۆمەلەنوسراوەی ڕئاڵێست و سورڕئاڵیستی بەناو (بابلیسکەی دڕندە) لەژێر چاپە.
پەرتوکێکیش بەناو فەرهەنگی ئیتیمۆلۆژی (ڤێرسین) بەشێوەی pdf، لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرواتەوە، هەرچەند بەرەبەرە بۆ ئەم پەرتوکە کار کراوە و دەکرێت و بەشی بۆ زیاد دەکەم و تاکو هێستا کۆتایی نەهاتوە.
دامەزرێنەری ڕوانگە و بزاڤی هزری و مێشکی (من گیانلەبەرم) بەماوەی یەک ساڵە بەشێوەی ڕاستەوخۆ و تۆڕەکۆمەڵایەتی کار دەکرێت و بەشێوەی ڕاستەوخۆ لایانگری تایبەتی خۆی هەیە و باوەشی بۆ کراوەتەوە.
بەرهەمە چاپکراوەکانی:
1-پرشەدارێکی زمانەوانی بەرگی 1 ڕێنوس.
2-پرشەدارێکی زمانەوانی بەرگی 2 وشەناسی.
3-بابلیسکەی دڕندە.
4-فەرهەنگی ڕیشەناسی کوردیکی ئاڤاشین