بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
لەکاتێکدا ئەو یادە دەکەینەوە کە وڵاتەکەمان لە هەلومەرجێکی ناهەموار و ناوچەکە لە بەردەم گۆڕانکاری خێرادایە، کە ئەمەش وا دەخوازێ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانیان ڕاپەڕێنن و لەپێناوی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و وڵاتەکەمان درێغی نەکەن و، هەوڵی جیددی بدرێ بۆ زیاتر پتەوکردنی یەکڕیزیی و یەکدەنگیی هێز و لایەنە سیاسیەکان و پاراستنی دەستکەوتەکان و بەهێزترکردنی ئەزموون و دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و، بەدیهێنانی ئامانجەکانمان و دابینکردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوادارین سەرکەوتوو و سەرفراز بن..
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#31-05-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!