جەماوەری خۆڕاگرو خۆنەویستی یەکێتی
ئەندام و لایەنگرانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
خانەوادەو کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
پێشمەرگە قارەمانەکان، تێکۆشەرە دێرینەکان
کەمئەندامانی سەنگەرو زیندانیانی سیاسی
گەنجان و لاوان، ژنان، خوێندکاران
لە چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەکەمان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراِستە دەکەم.
چل و پێنج ساڵ لەمەوبەر، لەوکاتەی کە بێ ئومێدی باڵی بەسەر هەموو کوردستاندا کێشابووو ڕژێمی فاشیستی بەعس لەلوتکەی هێزی خۆیدا بوو، یەکێتییی نیشتمانی کوردستان لەلایەن تێکۆشەرانی گەلەکەمان بەسەرکردایەتی هەڤاڵ
مام جەلالمام جەلال دامەزرێنراو تەنها لەدوای ساڵێک لە دامەزراندنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمانی لە شاخە سەربەرزەکانی کوردستانەوە دەستپێکردو ئومێدو هیوای گەڕاندەوە بۆ گەلەکەمان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەساڵانی خەبات و قوربانیدانی خۆی سەدان پێشمەرگەو سەرکردەی قارەمانی بەخشی بەنیشتمان و بەدروشمی کەم بژی و کەڵ بژی و لەپێناو کوردستانێکی ئازاددا.
دۆست و لایەنگران و ئەندامانی یەکێتی...
لە ماوەی (45) ساڵی تەمەنی خۆیدا، یەکێتییەکەمان بە جۆرەها هەوراز و نشێودا تێپەڕیوە، نەیارانمان هەمیشە لە بۆسەدا بوونە بۆمان و هەوڵی شکاندن و لەناوبردنی حزبەکەمانیان داوە، کەچی هەموو جارێک بەپشتیوانی دڵسۆزان و بەیەکگرتووییمان شکستمان بەپیلانەکان هێناوەو بۆمان سەلماندوون یەکێتی هێزێکە لەبن نایە.
قۆناغی نەخۆشکەوتنی مام جەلال و کۆچی دوایی قۆناغێکی یەکجار سەخت و دژوار بوو بۆ هەموومان، یەکێتیی لەبەردەم ئاڵنگاری یەکجار قوڕس و گەورەدا بوو، بەردەوام بووین و یەکێتیمان لە لەتبوون پاراست.
ئەمڕۆش، لەساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەکەمان، بۆ ئەمڕۆو داهاتوو بەڵێن دەدەم لەپێناو پاراستن و گەشەپێدانی یەکێتی بەهەمان ڕۆحیەتی ڕۆژانی سەختی خەبات پارێزەری یەکێتی و ڕێبازی پیرۆزی شەهیدان بین.
دووبارە ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەهەموومان پیرۆزبێ و بەم بۆنە پیرۆزەشەوە سڵاو دەنێرین بۆگیانی پاکی شەهیدانمان و هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە درێژەپێدەری ڕێبازەکەیان دەبین و بەجێبەجێکردنی بەرنامەی یەکێتییەکەمان هەوڵ بۆ گەشەپێدان و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانمان بدەین.
بژی کورد، بژی کوردستان
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
31-05-202031-05-2020
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!