سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (12115) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (801) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (163) لە #هەولێر#، (36) لە #سلێمانی#، (602) لە #دهۆک#. وە (11314) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 ڕۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (20) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (1718) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (939) هەولێر، (474) سلێمانی، (305) دهۆک. دەرەنجام (104) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای سلێمانی (102) پۆزەتیڤ: پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە هەموو تەمەنەکانەوە، شەش تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینەی گەشتیان هەیە و 93 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، پیاوێک گیانی لەدەستدا کە تەمەنی 70 ساڵ بوو دانیشتووی شارۆچکەی #چەمچەماڵ#ە هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە بوو، (51) لەوان دانیشتووی قەزای پێنجوین، (42) دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، (3) دانیشتووی وارماوە، (1) دانیشتووی قەزای #کەلار#، (1) دانێشتووی قەزای #کفری#، (1) دانیشتووی قەزای #خانەقین#، (1) دانیشتووی پارێزگای #هەڵەبجە#، (1) دنیشتووی شاری بغداد
پارێزگای دهۆک (2) پۆزەتیڤ: پیاوێکی تەمەن 53 ساڵ دانیشتووی ناو شاری دهۆکە و نیشانەی نەخۆشیەکەی هەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە و مناڵێکی تەمەن 11 ساڵ، کچی نەخۆشێکی پێشووە و دانێشتووی قەزای سێمێلە سەر بە پارێزگای دهۆک.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (76478) پشکنین بووە)
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (710) تووشبوو، لەنێویاندا (7) مردن هەیە و (420) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (283) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#31-05-2020#