دەقی پەیامەکە:
بەرزو پیرۆزبێت یادی (45) ساڵەی حیزبی شەهیدان
کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان پێشمەرگە قارەمانەکان، کەم ئەندامانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسیی، بەم بۆنە شکۆدارەوە کەیادی دامەزراندنی یەکێتییەکەمانە پیرۆزباییەکی گەرمی خەبات و تێکۆشان و خۆڕاگریتان لێدەکەم و سڵاو دەنێرم بۆڕۆحی پاکی مامۆستای ڕابەری کوردایەتی و دامەزرێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڤاڵ سەرۆک (#مام جەلال#)، ئەمساڵ ئەم یادە پیرۆزە ئاوێزانە لەگەڵ نوێبوونەوەویەکڕیزی و یەکدەنگی یەکێتییەکەمان لەسەرهەمان دروشم و ئامۆژگاریەکانی مامی گەورەمان ودڵسۆزانی یەکێتی دڵنیا دەکەمەوە کەیەکێتییەکەتان خوێنێکی تازەی بەبەردا هاتووەو بەگوڕتر لەجاران تێدەکۆشێت، ئێمەیش وەک خوێندکارێکی ڕێبازەکەی مام بەڵێن دەدەین بەهەمان گڕوتینی ڕۆژانی خەباتی شاخ بەردەوام بین بۆ پاراستنی یەکێتی ناویەکێتییەکەمان و پاراستنی یەک پارچەیی خاکی پیرۆزی کوردستان و بەدەست هێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان.
بەداخەوە ئەم یادە پیرۆزە هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەئکید لەسەرجەم هەڤاڵانی یەکێتی دەکەینەوە لەبەرخۆپارێزی و پابەندبوون بەڕێنماییە تەندروستییەکان هیچ بۆنەیەکی جەماوەری سازناکرێت، لەبەرپاراستنی گیانی هاوڵاتیان و بۆچاکەی گشتی پابەند دەبین، دووبارە بەرزوپیرۆزبێت یادی دامەزراندنی یەکێتییەکەمان وڕۆحی بەرزەفڕی سەرۆک مام جەلال و سەرجەم شەهیدانی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان شادو ڕێبازو ڕێگەیان بەردەوام.
دکتۆر جوان احسان فوزی
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
#31-05-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!