لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جوتیار عادل، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کوێستان محەمەد وردەکاری دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکیان بەسەر هاووڵاتیانی کەمدەرامەت خستەڕوو.
لەو میانەیەدا، جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە سەرەتادا و لەسەر دەستپێشخەری و ڕاسپاردنی #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی قەیرانی دارایی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کرد و پەتای کۆرۆنا سەریهەڵدا، بێگومان وەک ئەرکێکی سەرشانی حکومەت و لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر گوزەرانی ئه و خەڵکەی پێویستیان پێیە و داهاتیان کەمە و لە ناو بازاڕ ئیش دەکەن و بە هۆی ڕێکارەکانی #وەزارەتی تەندروستی# و حکومەت بە شێوەیەکی گشتی زیانیان بەرکەوت، بۆیە حکومەت وەک بەرپرسیارێتی یەکەمی بە پێویستی زانی ئەم هەنگاوە بنێت بۆ ئەوەی بتوانێت تا دوورترین خاڵ ئەم کۆمەکە بگەیەنێت و دابەشی بکەین.
=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:rigth;=KTML_Quote_Icon=📊=KTML_Quote_Content=کۆی خۆراکی دابینکراو و گواستنەوە 10 ملیۆن و 60 هەزار دۆلار بوو. گوژمەی ماوە لەم بڕە پارەی کۆکرایەوە 13 ملیۆن و 510 هەزار و 558 دۆلارە کە بۆ پێداویستی تەندروستی و دەرمان تەرخانکرا.=KTML_Quote_End=گوتیشی: ئەم پڕۆسەیە لە چوار قۆناغی سەرەکی پێکدێت:
- قۆناغی یەکەمی: ڕاگەیاندنی کۆکردنەوەی کۆمەک بوو. خۆشبەختانە بڕێکی باش پارە هاتە دەست حکومەت لە چوارچێوەی ژمارەیەکی بانکییەوە.
- قۆناغی دووەم: کڕینی خۆراک بوو بۆ ئه و خێزانانەی کەمدەرامەتن.
- قۆناغی سێیەم: ڕووپێوییەک کرا بۆ ئه و خێزانانەی شایستەن کە ئەم کۆمەکە بگاتە دەستیان.
- قۆناغی چوارەمیش دابەشکردنی بوو بەسەر خێزانەکاندا.
روونیشیکردەوە، ئەو هاوکاری و کۆمەکە بە هاوکاری و هەماهەنگی #وەزارەتی ناوخۆ# و پلاندانان و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، پرۆسەکە بەڕێوەچوو.
هەروەها گوتی: لە ڕێی ئه و هەژمارە بانکییەی حکومەت ڕایگەیاند، 23 ملیۆن و 570 هەزار و 558 دۆلار کۆکرایەوە، لەم بڕەیە، 10 ملیۆن و 60 هەزار دۆلار تەرخانکرا بۆ کڕینی سەبەتەی خۆراک و گەیاندنی بە خێزانەکان. له و بڕەیە نزیکەی 9 ملیۆن و 747 هەزار و 240 دۆلار بۆ خۆراکی تەندراوکراو تەرخان کرا. 8 ملیۆن بۆ خۆراک تەرخان کرا و بۆ گواستنەوەی خۆراکەکەش 312 هەزار و 760 دۆلاری بۆ تەرخانکرا. کۆی خۆراکی دابینکراو و گواستنەوە 10 ملیۆن و 60 هەزار دۆلار بوو. گوژمەی ماوە لەم بڕە پارەی کۆکرایەوە 13 ملیۆن و 510 هەزار و 558 دۆلارە کە بۆ پێداویستی تەندروستی و دەرمان تەرخانکرا.
جوتیار عادل گوتیشی: ئەوەی جێگەی گرنگییە و پێویستە خەڵکی هەرێمی کوردستان بزانن ئەوەیە، کە خشتەی خۆراکی تەندەر کراو بۆ خێزانە هەژارەکان، بەم جۆرەیە:
ئارد: 10 هەزار تەن، زەیت: 4 ملیۆن لیتر، نیسک: 1 هەزار تەن، دۆشاوی تەماتە: 420 هەزار قوتوی 800 گرامی تەرخانکراوە.
ئەوەی تەرخانکرابوو، بەسەر 200 هەزار خێزانی کەمدەرامەت دابەشکراوە.
ژمارەی ئەو خێزانانەی کە له کۆمەکی سەبەتەی خۆراک سوودمەند بوون، بەپێی شارەکان، لە باشووری کوردستان تا 31-05-2020
|
|
|
|
99 هەزار سەبەتەی خۆراکی دابەشکراو لە کۆی 200 هەزار سەبتەی خۆراک، بەپێی شارەکان، لە باشووری کوردستان, تا 31-05-2020
|
|
|
|
لە #هەولێر#: 70 هەزار خێزان سوودمەند بوون.
لە #سلێمانی#: 50 هەزار خێزان.
لە #دهۆک#: 50 هەزار خێزان.
لە #هەڵەبجە#: 8 هەزار خێزان.
ئیدارەی ڕاپەڕین: 12 هەزار
ئیدارەی #گەرمیان#: 10 هەزار خێزان له و کۆمەکە سوودمەند بوون، تا ئێستا %50ی ئه و سەبەتانە دابەش کراوە بەم جۆرە:
لە هەولێر: 19 هەزار سەبەتە دابەشکراوە.
لە سلێمانی: 243 هەزار سەبەتە دابەشکراوە.
لە دهۆک: 11 هەزار سەبەتە دابەشکراوە.
لە هەڵەبجە: 8 هەزار سەبەتە دابەشکراوە.
لە ڕاپەڕین: 3 هەزار سەبەتەی خۆراک دابەش کراوە.
لە گەرمیان: 10 هەزار سەبەتەی خۆراک بە تەواوی دابەشکراوە.
لە کۆی 200 هەزار سەبەتەی خۆراک 99 هەزاریان دابەشکراوە. هەر سەبەتەیەک یەک فەردە ئاردی 50 کیلۆگرامی و 10 دەبەی یەک لیتری زەیت و 5 کیلۆگرام نیسک و دوو قووتی دۆشاوی تەماتە.
سەبارەت بە مەرجەکانی ئه و کەسانەی سەبەتەکەیان پێدراوە، جوتیار عادل گوتی: سەرۆک خێزان، دەبێت: بێوەژن، دابڕاو یان تەڵاقدراو بێت. یان سەرۆکی خێزان خاوەن پێداویستی تایبەت بێت و سەرچاوەی داهاتی نەبێت، یان کرێکار بێت بە هۆی کۆرۆنا سەرچاوەی داهاتی ڕۆژانەی لەدەستدابێت و هیچ سەرچاوەیەکی داهاتی نەبێت و هەژار و کەمدەرامەت بێت، یان داهاتی مانگانەی کەمتر لە 300 هەزار دینار بێت.[1]
#31-05-2020#
⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا لە دروستیی ژمارەی سەبەتە خۆراکە دابەشکراوەکانی شاری سلێمانی دڵنیا نییە، لە ناوەڕۆکی ئەم بابەتەدا ئاماژە بۆ 243000 سەبەتەی خۆراک کراوە بۆ شاری سلێمانی، لە کاتێکدا کۆی هەموو سەبەتە خۆراکەکان بۆ سەرجەم شارەکانی باشووری کوردستان 200000ە.!