$باکووری کوردستان$
- دۆسیەی #فیگەن یوکسەکداغ# و #سەڵاحەدین دەمیرتاش# هەردوو هاوسەرۆکی گشتی پێشووی #هەدەپە# جارێکی دیکە تاوتوێ کرایەوە و بە بانووی 'گومانی تاوانی گەورەیان لەسەرە' بڕیار درا ئازاد نەکرێن.[1]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ کاتژمێر 16:30 لە ڕێگای نێوان هەردوو گوندی حەسەن پیرک و شیرتای سەر بە شارۆچکەی بامەڕنێی سەر بە شارۆچکەی #ئامێدی# دوو ئۆتۆمبێلیان کردە ئامانج، بە هۆی ئەو هێرشەوە هاوڵاتیەکی مەدەنی شەهید بوو. بەپێ سەرچاوە هەرێمیەکان ئەو گەنجە خەڵکی شارەدێی #باتیفا#یە ناوی دلۆڤان شاهینە و تەمەنی 29 ساڵە دەوڵەتی تورکیا بە شێوازێکی زانابوون و ئەنقەست لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کردویانەتە ئامانج و شەهیدیان کرد.[1]
- سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان دەکات و دەڵێ دەست و پێم پێوەند بوو.[2]
- ڕائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجه لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی خۆکوشتنی هاووڵاتییەک لە باخی گشتی شارەکە و بڵاوبوونەوەی نامەیەک بە ناوی ئەوەوە، ڕوونکردنەوەی دا. بەرزان عوسمان ڕایگەیاند، ئەو نامەیە بە ناوی ئەوەوە بڵاوکراوەتەوە و کاوە هیچ شتێکی لە دوای خۆی بەجێنەهێشتووە. لەبارەی ئەوە کە دەگوترێت ناوبراو لە هەژاریدا خۆی کوشتووە، وتەبێژی پۆلیسی #هەڵەبجە# گووتی، کاوە کەسێکی کەم دەرامەت نەبووە، بەڵکو موچەی بەرکەوتنی چەکی کیمایی، مووچەی کەم ئەندامی، مووچەی زیندانی سیاسی و مووچەی وارسی شەهیدانی کە هی دایکیەتی هەبووە. بەمانەش مانگانە مووچەی یەک ملیۆن دینار بووە، جیا لەوەش بنەماڵەکەی خاوەن گەراج و کەسابەتی خۆیانن و لە هەڵەبجە ناسراون.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە ناوەندی شاری #عەفرین# کە لە ژێر داگیرکەریی دەوڵەتی تورک و چەتەکاندایە تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- #هوشیار عەبدوڵڵا# ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە فەرمی داوای لە وەزارەتی نەوتی عێراق کرد، دەربارە ڕێککەوتنی 50 ساڵەی نێوان #هەولێر# و تورکیا لە بواری نەوتدا زانیاریان پێبدات.[1]