بەڕیوەبەرایەتی خۆسەری #عەفرین# لە ڕاگەیێندراوێکدا تیشکی خستە سەر ڕۆحی تێکۆشان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە بە پێشەنگایەتی ژنان بەردەوامە.
لە ڕاگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری عەفریندا هاتووە:
لە کاتێکدا کە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دژی سیستمە دیکتاتور و نەتەوەپەرەستەکان تێدەکۆشن بۆ ئەوەی شکۆ و ئازادیی خۆیان بەدەست بێنن، تێکۆشانی پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خاوەنی تایبەتمەندیەکی جیاوازن. ئەویش هەبوونی ژنان، بە تایبەت ژنانی کورد کە پێشەنگایەتی ئەو قۆناغەیان کرد و بوون بە فەرماندە، #شەڕڤان# و فیداکار. کۆمەڵگای بەرێکخستن کرد و مەترسیدارترین ڕیکخراوی تیرۆرستی (#داعش#) و چەندین گروپی دیکەی توندڕەو کە تورکیا بە شێوەیەکی ئاشکرا هاوکاریان بوو، لەناو برد. دەوڵەتی فاشیستی تورک هەموو دەرفەتێکی بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلان، بە تایبەت گەلی کورد بە ڕێگای داگیرکردنی خاکی سوریا، لە ناویشیدا لە دژی عەفرین، #سەرێکانی# و #گرێ سپی# بەکار دێنێت.
لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرینەوە چەتەکانی تورکیا تاوانی جەنگ و دژ بە مرۆڤایەتی لە بەرامبەر کەسانی مەدەنی وەکو ڕفاندن، ڕەشەکوژکردن، ئەشکەنجەدان، بەتاڵان بردنی شوێنەوار و بە ئامانج گرتنی ژنان، ئەنجام دەدەن. ژنان لە لایەن چەتەکانەوە دەرفێندرێن و دەستدرێژی دەکرێتە سەریان بۆ ئەوەی شکۆیان بشکێنن. دوایین کردەوەشیان ئەوە بوو کە لە بەندیخانەکانی گروپی ئەلحەمزاتدا ژنانی کورد و عەرەب ڕووت کرانەوە.
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی پیرۆزیە ئایینیەکان، پێوانە نێودەوڵەتی و مرۆییەکان و یاساکانی پاراستنی مافی مرۆڤ بە تایبەت یاساکانی پاراستنی ژنان، ڕۆژانە پێشێلی دەکەن.
پێشێلکردنی پیرۆزیەکانی ژنانی عەفرین، ئەو ڕاستیەی تورکیا و مێژووە پڕ لە تاوانەکەی بۆ قرکردنی گەلان، دەخاتە ڕوو. هەروەها ڕووی ڕاستەقینەی دڕندایەتی گروپە چەکدارە توندڕەوەکان، ئاشکرا دەکات.
تاوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی کە لە دژی گەلەکەمان لە عەفرین ئەنجامی دەدەن، ئیدانە دەکەین. دەوڵەتی تورک بەرپرسیاری یەکەمی ئەو تاوانانەیە، چونکە وەکو دەوڵەتێکی داگیرکەر دەبێت ئاسایشی دانیشتوان مسۆگەر بکات.
هاوکات بێدەنگی کۆمەڵگای نیودەوڵەتیش ئیدانە دەکەین و بانگەوازیان ئاڕاستە دەکەین کە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات و لێپرسینەوەیەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە پێشێلکاریەکانی داگیرکەران لە عەفرین، دەست پێبکات.[1]
#01-06-2020#